ئێزدیان ل سەر چیايێ شنگالێ ئاهەنگا سەرێ سالێ گێران

باسنيۆز:
هاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی ئاوارە لە سەر چیای شنگال، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، ئاهەنگ دەگێڕن و داری کریسمس دەڕازێننەوە.
ئەو هاووڵاتییانەی شنگال بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش ئاوارەی سەر چیای شنگال بوون و ئێستاش هەرچەندە شارەکەیان لە داعش رزگار کراوەتەوە، بەهۆی بوونی چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، لەسەر چیاکە داری کریسمسیان رازاندووەتەوە و ئاهەنگیان گێڕاوە.
بەرپرس و هاووڵاتییانی شنگال چەندین جار باسیان لەوە کردووە، کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەن شاری شنگال دوای داگیرکاریی داعش، ئاوەدان بکەنەوە، بەڵام بوونی چەکدارانی سەر بە پەکەکە مەترسیی بۆ هاووڵاتی و فەرمانبەرانی ئەو رێکخراوانە دروست کردووە، بۆیە رێکخراوەکان ئامادەنین بچنە ناو شارەکە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
وێنەکان لە سۆمەرییەنیوز وەرگیراون

تعليقات

المشاركات الشائعة