عه‌بادی پێشوازيێ ل نادیا موراد ناكه‌ت

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان, كه‌ حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی بوو، ئه‌مه‌ل كلوونی، پارێزه‌ری نادیه‌ موراد، داوای له‌ نێرده‌ی عێراق كردووه‌, چاوییان به‌ عه‌بادی بكه‌وێت، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ل و نادیه‌ داوایانكردبوو‌ چاوییان به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌وێت، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆزخانه‌ پێشوازییان لێكرا‌ و چاوییان به‌ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم، باڵیۆزی عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی بردنه‌ ژووره‌وه‌ی كامێرا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ل كلوونی، كه‌ ویستوویه‌تی دیداره‌كه‌ تۆمار بكات، ده‌مه‌قاڵه‌ درووستبووه‌. 

دیپلۆماتكارێكی عێراقی، كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ل كلوونی، ده‌یه‌وێت نادیه‌ موراد بۆ ئامانجی سیاسی خۆی به‌كاربهێنێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌, ئه‌مه‌ل كلوونی، هاوسه‌ری ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیوود، جۆرج كلوونی، به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشتانه‌ داكۆكی له‌ كه‌یسه‌كه‌ی نادیه‌ موراد ده‌كات.

تعليقات

المشاركات الشائعة