ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌ها نه‌ينه‌وا دێ دووڤچوونا چاره‌نڤيسێ كوردێن ئێزدى كه‌ت

كوردستان تيڤى 
ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئاماده‌بوونی نوفل حه‌مادی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ، كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارییان له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لقوش ئه‌نجامدا. 

ئامانج له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئاماده‌كاری ده‌سه‌لاتی خۆجێی پارێزگای نه‌ینه‌وا بوو بۆ پرۆسه‌ی رزگار كردنه‌وه‌ی موسل له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دابه‌ش بن به‌ سه‌ر میحوه‌ره‌كانی جه‌نگ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بێت له‌ نێوان ده‌سه‌لاتی خۆجێی پارێزگای نه‌ینه‌وا و هێزه‌كانی به‌شدار له‌ ئۆپراسیۆنی رزگار كردنه‌وه‌ی موسل. 

هاوكات لیژنه‌یكیشیان بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نوسی ئه‌و كورده‌ ئێزیدیانه‌ پێكهێنا كه‌ تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌.هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌ سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن له‌ كاتی پرۆسه‌ی رزگار كردنه‌وه‌ی موسل.

كیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی نه‌ینه‌واش ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی ره‌وشی ته‌ندروستی و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ نه‌خۆش و برینداره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة