پرۆژه‌یه‌كێ گرنگ دێ ل چیايێ شنگالێ ئێته‌ بجهئينان

شنگال-KDP.info-  
بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال و ئاواره‌ ئێزدییەكانی ئه‌و ناوچانه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كونسوڵگه‌ری كۆماری پۆڵۆنیا له ‌هه‌ولێر گرێبه‌ستی چاڵاو‌هەڵکەندن و گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌با بۆ سه‌ر چیاكه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن.

  ٩/٨/٢٠١٦ بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاواره‌ ئێزدییەكانی سه‌ر چیای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چیاكه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ویتۆڵد كراجێسكی جێگری كونسوڵی كۆماری پۆڵۆنیا له‌ شاری هه‌ولێر، گرێبه‌ستێكی لێدانی بیراوی ئیرتیوازی و گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و وزه‌ی كاره‌با ده‌گرێته‌وه‌ بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر چیاكه ‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئیمزا ده‌كه‌ن.

پاش بەستنی گرێبه‌سته‌كه‌، كونسوڵی كۆماری پۆڵۆنیا بڕی ١٩.٩٦٠ دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاوخواردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌با به‌ ئاواره‌ ئێزدییەكانی سه‌ر چیاكه ‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌رخان كرد و، له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا پێکەوە ئیشەکە دەکەن و، ژیانی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه ‌و له‌ گرفتی كه‌مئاوی و بێكاره‌بایی ڕزگاریان ده‌بێت.

مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "به‌رده‌وام و کارپێچانە خەمی برا ئێزدییەكانمان دەخۆین له‌سه‌ر چیای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ر و، ته‌نانه‌ت له‌ كه‌مپه‌كانیشدا بە دەمیانەوەین تا ژیانێكی باشیان بۆ دابین بکەین؛ له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئاواره‌بوونی برا ئێزدییەكانمانه‌وه‌ درێغیمان نه‌كردووه‌ له‌ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی بۆ سه‌ر چیای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری. هاوكات له‌ ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسێكه‌وه‌ له‌سه‌ر چیاكه‌ ڕۆژانه‌ پێداویستی و خۆراك بۆ ئەو‌ ٢هه‌زار خێزانە ئاواره‌ ئێزدییە دابین دەکەین وا له‌سه‌ر چیاكه‌ گیرساونەتەوە؛ قوتابخانه‌یه‌كی ١٢پۆلەیشمان بۆ قوتابیانی ئاواره دامەزراندووە؛ ئەم پرۆژەیشمان وا لەگەڵ پۆڵۆنیادا دەیکەین، پرۆژه‌یەکی گەلێ گەورە و گرنگە و، بەو کارە ئاو و کارەبای پێویست دەبەین بۆ ئەو خەڵکەی ئەوێ."

المشاركات الشائعة