بەغدا-KDP.info-
ئه‌مڕۆ له‌نێو پەرله‌مان عێراق یادی نەهامەتییەکەی شنگال كرایەوە و لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان داواکارییەک پێشکەش بە پەرلەمان و حکوومەت کرد.
(ڤیان ده‌خیل) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پەرله‌مانی عێراقدا یادی کۆستکەوتنەکەی شنگالمان كرده‌وه و، به ناوی فراكسیۆنه كوردستانییهكانەوە به‌یاننامه‌یه‌كمان خوێنده‌وه كه دوو ساڵ تێپه‌ڕی به سه‌ر ئه‌و كارهساتەدا کەچی هێشتایش کۆمەڵە كچ و ژن و منداڵە ئێزدییەک دیلی ده‌ستی تیرۆریستانن و چه‌ندیان ئازاد كراون و بارودۆخیان چۆنه و تا چه‌ند پێویستیان به یارمه‌تیدان هه‌یه."
(ڤیان ده‌خیل) گوتیشی: "له به‌یاننامه‌كه داوایشمان له حکوومەتی عێراق كردووە ئه‌وانه‌ی له شنگال كوژراون به شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و ئه‌وانه‌شی ڕزگار بوونه بۆ ژیانێكی نوێ یارمه‌تی بدرێن؛ لیژنه‌یه‌كیش له حکوومەت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێك بێت بۆ سەلماندنی جینۆسایدکرانی خەڵکی شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕزگار كراون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال، بەشکەم خەڵکەکە بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحالی خۆیان."