التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
داواكارێ دادگهها لاهاى كهيسهكێ تايبهت ب كوشتارا ئێزديان ئاماده دكهت
ئێزديخان نيوز:
هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ بە جینۆسایدناساندنی کەیسی کوردانی ئێزدی، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک چالاکوانی کوردانی ئێزدی و داواکاری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە لاهای سەردانی کامپی کۆچبەرانی پێترا ئۆڵیمپۆیان لە باکووری یۆنان کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاویان بەو کوردە ئێزدیانە بکەوێت، کە لەو کامپەدا دەژین.
ئامانجی سەرەکی ئەم چالاکوانانە و لویس مۆرینۆ ئۆکامپۆ، داواکاری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە لاهای لە سەردانکردنیان بۆ ئەم کەمپە، ئامادەکردنی کەیسێکی تایبەتە بە کوشتاری کوردانی ئێزدی لە لایەن رێکخراوی داعشەوە بۆ ئەوەی لە دادگای باڵای تاوانەکان تاووتوێ بکرێت.
لویس مۆرینۆ ئۆکامپۆ لەمبارەیەوە رایگەیاند " بەجینۆسایدناساندنی کوشتاری کوردانی ئێزیدی زۆر گرنگە، بۆیە دەبێت کاری گرنگی بۆ بکرێت".
داواکاری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان هەروەها گوتی "ئەوانەی لەم کامپەدان و لە دەستی داعش رزگاریان بووە. ئەوان لە جینۆساید هەڵهاتن بۆیە ئێستا لە ئەوروپادان. ئامادەم هەوڵی تەواو بدەم بۆ یارمەتیدانیان، لە سەر ئەو بنچینەیەش سەردانی عێراقم کرد و ئێستاش لێرەم. دەمانەوێت یارمەتیان بدەین و دادوەری بۆ کەیسەکەیان جێبەجێ بکرێت".
هەروەها جەختی کردەوە لەوەی " بۆ ئێزدیەکان زۆر گرنگە جیهان دان بەوەدا بنێت، کە ئەوان قوربانی جینۆسایدن، لەبەر ئەوە ئێزدییەکان دەیانەوێت کەیسێکیان لە دادگای باڵای تاوانەکان لە لاهای بۆ بکرێتەوە".
نزیکەی هەزار و 300 کوردی ئێزدی لە کامپی پێترا ئۆڵیمپۆی باکووری یۆنان دەژین، ئەوان داواکارن کوشتاری کوردانی ئێزدی لەسەر دەستی داعش بەجینۆساید بناسرێت.
3-8-2014 داعش هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر شنگال ئەنجامدا، لە ئاکامدا هەزاران کوردی ئێزدی کوشت و هەزاران کچ و ژنی دیکەی بەکۆیلەکرد.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2016دا رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە درابوو، داعش لە هێرشەکەیدا بۆ سەر شنگال جینۆساید ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.
ژێدهر:رووداو