كچه‌كا ئێزدى ل ئەلمانیا تووشی حالەته‌كێ سەیر دبت

ئێزديخان نيوز:

دوای ئەوەی كچێكى ئێزدی لەدەست رێكخراوی داعش هەڵدێت، لەئەڵمانیا چاوی بەو كەسە دەكەوێـتەوە كە بە كۆیلە گرتبووی.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سپۆتنیكی روسی، ئەو كچە ئێزیدییە كاتێك سەردانی نەخۆشخانەیەكی كردووە بۆ چارەسەری مناڵەكانی، ئەو سەركردەیەی داعشی بینیوە لەگەڵ هاوسەرەكەی كە لەسوریاوە هاتوونەتە ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریی.
كچە ئێزیدییەكە دەڵێت "كاتێك ئەو داعشە و هاوسەرەكەی بینیوە، بە مۆبایلەكەی خۆی وێنەی گرتوون".

یەكێك لەو كەسانەی كچە ئێزدییەكانی رزگار كردووە بەناوی ئەبو شوجاع دنایی، بەئاژانسەكەی وتووە "ئەو كچە داعشەكەی لە بازاڕێكیشدا بینیوە پێشتر لە هەرێمی بادن – لەفۆرتمبێرگ لەگەڵ هاوسەرەكەیدا.

بەوتەی ئەبو شوجاع كچە ئێزدییەكە لای پۆلیس سكاڵای تۆمار كردووە و زانیاری لەبارەی ئەو داعشە و هاوسەرەكەیەوە داوە. 

وتیشی: "ئەو داعشە لە سوریا بۆ ماوەیەكی زۆر زەواجی نیكاحی لەگەڵ ئەو كچە ئیزدییە كردووە كەپێدەچێت خەڵكی سوریا بێت".

ژێده‌ر:دواڕۆژ

المشاركات الشائعة