پسپۆره‌كێ یاسايى: دۆسه‌يا ئێزدیان بله‌زترين بريارا مێژوويى بۆ را هاته‌ دان

ئێزديخان نيوز:
پسپۆڕێكی یاسایی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە باشووری كوردستان، لەسەر دەستی داعش، خێرترین بڕیاری لە دوو ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دەرچووە، كە لەمەوپێش بۆ هیچ دۆسیەیەكی هاوشێوە دەرنەچووە.
 
حوسێن قاسم حەسۆ، پسپۆڕی یاسایی لە دۆسیەی بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی ئێزدییەكان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە ساڵی 2014دا كە تاوانی دژ بە ئێزدییەكان ڕووی دا، و لەو كاتەوە تا ئێستا لەلایەن چەندان ناوەندی یاسایی و سیاسییەوە دانی پێدانراوە كە لەمەوپێش هیچ دۆسیەیەكی دیكەی هاوشێوە بەو خێراییە ئەوەندە دانپێدانانەی بەو ماوە كەمە وەرنەگرتووە.
 
هەمان ئەو سەرچاوەیە كە ئەنجامی لیژنەی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بەڵگەنامە و چەسپاندنی دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەكان، زیاتر ڕوونی كردەوە كە لە ڕووی یاساییەووە لە پەرلەمانی ئەورووپا و لە كۆنگێرسی ئەمەریكا كە دوو ناوەندی زۆر بەهێزی سیاسی و یاسایین دانی پێدنراوە.
 
  لە ڕووی سیاسیشەوە ئێستا دەیان وڵاتی جیهان لە نێویاندا وڵاتە گەورەكانی وەك ئەڵمانیا و بەریتانیا و كەنەدا بە شێوەی سیاسی هاوسۆزی ئەو دۆسیەیان و بەڵێنی ئەوەیان داوە كاری لەسەر بكەن تا لەڕووی یاساییشەوە دانی پێدا بنێن.
 
هاوكات ئەمڕۆ لە شاری هەولێر وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان لەگەڵ لیژنەی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە بۆ تاوتوێی دوایین هەنگاوەكانی بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی ئێزدییەكان.
 
لە ساڵی 2014 لەكاتی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال ژمارەیەكی زۆری لە ئێزدییەكان كەوتنە دەست ئەو گرووپە و زۆربەی كچانیان بە كۆیلەیی لە بازاڕەكانی ژێردەستی خۆی وەك كاڵا مامەڵە پێوەكردن و دانیشتوانی دیكەی قەزاكەشی زیندە بەچاڵ كرد و دوای ئازادكردنی قەزاكەش بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی، ڕاستەوخۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا دەیان گۆڕی بەكۆمەڵ تێیدا هەڵدراونەتەوە.

المشاركات الشائعة