نادیه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌ی دێرینی ئێزیدییه‌كان كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشه‌وه ده‌ستگیركرا، نادیه دوای ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ندین جار و له‌لایه‌ن چه‌ندین چه‌كداری داعشه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌سه‌ر، نادیه ده‌ڵێت دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و كه چیتر نه‌مده‌توانی هیچ بكه‌م خۆم ده‌برده دنیایه‌كی تره‌وه كاتێك ده‌ستدرێژییان ده‌كرده سه‌رم.
ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و 5000 ژنه ئێزیدییه‌ی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركرابوون (ئه‌و ده‌سته نهێنیی پارێزه‌ی كه بیرووباوه‌ڕیان له ئیسلام و مه‌سیحیه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت). شه‌ش له براكانی نادیه به به‌رچاوی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ 300 پیاوی دیكه‌ی گونده‌كه‌یدا ده‌كوژرێت، هه‌روه‌ها دایكیشی ده‌كوژرێت.
نادیه و خووشكهكانی، ئامۆزا و خزمه كچه‌كان و خووشكهزاكانی به زۆر هاوسه‌رگیرییان پێكرا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا و هیچ یه‌كێك له‌و پیاوانه ناویان ئاشكرا و دیار نییه، نادیه ده‌ڵێت ته‌نها ناوێك كه بیستبێتم (سارا) بوو كچی یه‌كه‌م پیاو كه منی كرد به كۆیله‌ی خۆی، هاوسه‌ر و كچه‌كانیان ده‌یاننزانی كه ئه‌وان چی له ئێمه ده‌كه‌ن و قبوڵیان بوو كه پیاوه‌كانیان ده‌ستدرێژیمان بكه‌نه‌سه‌ر، له چاوی ئه‌وان ئێمه به‌های ئاژه‌ڵیشمان نه‌بوو.
نادیه له دوای 3 مانگ له ده‌ستی داعش هه‌ڵدێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دڵنیاشه گه‌ر بگیرێت ده‌كوژرێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت "من به‌لامه‌وه باشتر بوو كه بكوژرێم و كۆتایی به‌و دۆخه بێت"، ئه‌و به زیندوویی رزگاری بوو و له ئێستادا په‌نابه‌ره له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
كاتێك قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرد ئه‌و له‌سه‌ر جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی له ئۆتێله‌كه‌دا دانیشتبوو به‌بێ هیچ جووڵه‌یه‌ك و ده‌یوت ئه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ریدا هێناوه هیچ كه‌سێك ناتوانێت بیهێنێته به‌رچاوی خۆی.
نادیه له‌گه‌ڵ 8 برای و دوو خوشكیدا له گووندی كۆچۆ گه‌وره بووه، له هاوینی 2014دا داعش گونده‌كانی نزیك ئه‌م گونده‌ی گه‌مارۆدا نادیه ده‌ڵێت "ئێمه ده‌مانزانی كه ده‌یانه‌وێ ئێمه‌ش له‌ناوبه‌رن"، زیاد له 5000 یه‌زیدی هه‌ڵدێن بۆ شاخی شه‌نگار، به‌ڵام نادیه و خێزانه‌كه‌ی له‌وانه ده‌بن كه ده‌كه‌ونه ده‌ستی داعش، نادیه ده‌ڵێت، تیرۆرسته‌كان له 3ی ئابدا چوونه ناو گونده‌كه‌وه و به یهزیدییهكانیان وت یان ببن به موسوڵمان یاخوود بمرن، له‌و كاته‌دا هه‌موومان له قوتابخانه‌ی گونده‌كه كۆكرابووینهوه به‌ڵام كه‌س ڕازی نه‌بوو كه ببێت به مسوڵمان.
هه‌ربۆیه چه‌كدارانی داعش پیاوه‌كان ده‌به‌ن كه براكانی نادیهشیان تێدایه و به‌به‌رچاوی ژنه‌كانه‌وه ده‌كوژرێن، 6 له براكانی له‌و رۆژه‌دا ده‌كوژرێن ته‌نها دوو دانه‌یان به زیندوویی ده‌مێننه‌وه، پاشان ئافره‌ته‌كان ده‌كرێن به گرووپ، پیره‌كان، ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه و گروپێكیش ئه‌و كچانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، نادیه كاتی ئه‌وه‌شی نابێت كه باوه‌شێك به دایكی‌دا بكات و ماڵئاوایی لێبكات. دواتر دایكیشی ده‌كوژرێت و نادیه و 150 كچی دیكه ده‌برێن بۆ موسڵ كه سێ خووشكهزای نادیهشیان تیا ده‌بێت و ته‌مه‌نیان له نێوان 15-17 ساڵدا ده‌بێت، له‌و ڕێگه‌یه‌دا كه به پاش گوازراونه‌ته‌وه كچه‌كان تووشی ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه و نادیه ده‌ڵێت "ئه‌وان پێمان پێده‌كه‌نین و ده‌یانگووت داعش خاوه‌نی ئێوه‌یه و ئێوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كه‌ن".
له موسڵ نادیه و 30 كچی تر ده‌برێنه ژوورێكه‌وه و ده‌ستدرێژییان ده‌خرێنه‌سه‌ر نادیه ده‌ڵێت "كچه‌كان ده‌ڕشانه‌وه و له هۆش خۆیان ده‌چوون، خوشكهزاكانیشم خۆیان به مندا ده‌نووسان"، پاشان پیاوێكی قه‌ڵه‌و نادیه هه‌ڵده‌بژێرێت "من ده‌ترسام، نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و بم ده‌مووت تۆ زۆر گه‌وره‌ی، پیاوێكی تر به‌وێدا تێپه‌ڕی و لێیده‌پاڕامه‌وه كه ئه‌و من هه‌ڵبگرێت، به قسه‌ی كردم به‌ڵام پیاوه قه‌ڵه‌وه‌كه یه‌كێك له خووشكهزاكانم ده‌بات، ئه‌گه‌ر ده‌مزانی...".
نادیه له ژوورێكدا داده‌نرێت و له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌ی و پیاوی دیكه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر، ئه‌و ده‌ڵێت "زۆری پاسه‌وان هه‌بوو، هه‌موویان ده‌هاتن، به شه‌و و به ڕۆژ. له سه‌ره‌تادا شه‌ڕم ده‌كرد و به‌ره‌نگاری ده‌بوومه‌وه، به‌ڵام ئه‌و زۆر به‌هێز بوو نه‌مده‌توانی هیچ بكه‌م لێیانده‌دام و ده‌ستدرێژییان ده‌كرده‌سه‌رم".
له ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی نادیه له ژێر ده‌ستی داعشدا بوو هاوسه‌رگیری به دوو پیاوی جیاواز پێكرابوو، پلانی راكردن ئه‌وی به زیندوویی هێشتبووه‌وه، له مانگی تشرینی دووه‌می 2014دا رۆژێك كاتێك ده‌رگای به‌كراوه‌یی به‌جێده‌هێڵدرێت نادیه ڕاده‌كات تاكوو خۆی له كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا ده‌دۆزێته‌وه، خوشكه‌كانی به زیندوویی ماونه‌ته‌وه یه‌كێكیان له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵیدایه و ئه‌وی تریان له‌گه‌ڵ دوو براكه‌ی له كه‌مپی ئاواره‌كاندان له عێراق، برازایه‌كی ته‌مه‌ن 13 ساڵی له‌ئێستادا له ژێر ده‌ستی داعشه و راهێنانی پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان بجه‌نگێت، ئه‌مانه هه‌مووی وا له نادیه ده‌كات كه به‌رده‌وام بێت له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی تاكوو هه‌موو ئێزیدییه‌كان ئازاد ده‌بن، ئه‌م ئازایه‌تییه‌ی وایكرد كه نادیه بپاڵێورێت بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
نادیه له حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌پاڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ری زیاتر وه‌ربگرن و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێزیدیدا هێنای جینۆساید بوو، حكومه‌تی به‌ریتانی ده‌بێت مافی په‌نابه‌رێتی بدات به ئاواره‌كان، زۆرێكیان ئێستا له كه‌مپه‌كاندان و به دۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕن".
هاوڕێ و وه‌رگێره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د بورجوس له دواییدا پێی وتم "كاتێك نادیه گه‌شت ده‌كات باشتره، به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ی له ماڵه‌وه‌یه به به‌رده‌وامی ده‌گری، له نێوی بیری گیرۆدهییهكانی خۆیدا له گریاندا ده‌نگی خۆی له‌ده‌ستده‌دات".
ژێده‌ر:دواڕۆژ، ئیمیلی رێتهر