نادیه موراد، ئه‌و کچه كورده ئێزیدییه‌ی دوای سێ مانگ له چنگی چه‌كدارانی داعش ڕزگاری بوو، ڕۆژی سێشه‌ممه 2016 -7 -19 ئاماده‌ی دانیشتنێكی لێژنه‌ی په‌نابه‌ران له په‌رڵه‌مانی كه‌نه‌دا بوو بۆ گه‌واهیدان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش له به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزیدی.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 19ی ته‌مووزی 2016، لێژنه‌ی په‌نابه‌رانی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا بانگهێشتی نادیه مورادی كرد بۆ باسكردنی تاوانه‌كانی داعش.
به‌رله ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌ش ئاماده‌بوان ئاگاداركرانهوهی له‌وه‌ی چیرۆكی ئێزیدییه‌كان چیرۆكێكی هه‌ژێنه‌ره. دوای گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كوردانی ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش تووشی هاتوون، نادییه موراد به ده‌م گریانه‌وه ڕه‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرت به‌وه‌ی له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره‌ی داعش به‌رامبه‌ر ئێزدییه‌كان "كه‌مته‌رخه‌م و بێده‌نگ" بوونه.
ئه‌م چالاكوانه كورده داوای له حكوومه‌تی كه‌نه‌دا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به زووترین كات به هانای ئاواره ئێزدییه‌كان بچن كه ئێستا له كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و پێویستییان به هاوكاریی زیاتری مرۆیی و ته‌ندروستییه.
نادیییه موراد له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه ته‌نیا شتێك كه ده‌مانه‌وێت ژیانێكی ئاشتییانه‌یه.
ژێده‌ر:باسنيۆز