ته‌نها 20 خێزان ڤه‌گه‌رياينه‌ ناڤ شنگالێ

ئێزديخان نيوز:
دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال تەنیا 20 ماڵ گەڕاونەتەوە نێو شارۆچكەكە و و هۆکاری نەگەڕانەوەی بەشی زۆری خەڵکیش نەبوونی خزمەتگوزارییە.


شارۆچكەی شنگال، کە ساڵێک و سێ مانگ بەدەستی داعشەوە بوو، 80%ی وێرانبووە و هەر بە وێرانەییش ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش خەڵکی شنگال داوای ئاوەدانکردنەوەی شارۆچكەكەیان دەکەن و دەخوازن وەک جاران ئاسایی ببێتەوە.


داعش سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 2014 شنگالی کۆنترۆڵکرد، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە مانگی 11ی ساڵی رابردوو توانیان لەدەستی رێکخراوەکە دەریبهێنن و کۆنترۆڵی بکەنەوە.

رووداو - شنگال

المشاركات الشائعة