راوێژکارێ سەرۆکێ هەرێمێ بۆ کاروبارێن ئێزدیان ده‌ست ب كاربوو

راوێژکارێ سەرۆکێ هەرێمێ بۆ کاروبارێن ئێزدیان ده‌ست ب كاربوو

دهۆک-KDP.info-

حسێن قاسم حەسوون بووە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئێزدییان، بەپێی قسەکانی فەرمانی دەستبەکاربوونیشی بۆ دەرکراوە.

حسێن قاسم حەسوون، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: “فەرمانی دەستبکاربوونم وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری ئێزدییان دەرکراوە.”

ئەو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “ئێستا ڕەوشی ئێزدییان لە هەموو ڕوویەکەوە زۆر خراپە، لە ڕووی سیاسییشەوە ماددەی ١٤٠ نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر ئەوکات و لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستوور جیبەجێ بکرایە، ئێستا ئەو کۆمەڵکوژییە بەسەر ئێزدییان نەدەهات.”

گوتیشی: “ئەو ڕێککەوتنەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بە پێشوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شنگال کرا نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە، دەمانەوێ لەسەر ئەو پرسانە کار بکەین، چونکە دیارە ڕەوشی ئێزدییان خراپە، دەمانەوێت پرسەکە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی چارەسەر بکەین.”

لەسەر پرسی بەجینۆسایدناساندی کەیسی ئێزدییانیش گوتی: ”دەمانەوێت ئەو ئاوارانە بە ڕەزامەندیی خۆییان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و خزمەتگوازی بگەڕێتەوە ناوچەکانیان و گرەنتی ئەمنییان هەبێت، ئەم کارانە زۆر قورسن، چونکە پرسی ئێزدییان هەمووی پێکەوە بەستراوە، وەک دادگاییکردنی ئەو تاوانبارانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە، بۆ ئەوەی جارێکی تر ئێزدییەکان ڕووبەڕووی هیچ کۆمەڵکوژی نەبنەوە.”

”ئێزدییەکان زۆر پرسیان هەیە، لەوانە بەپارێزگابوونی شنگال و دیارکردنی چارەنووسی ڕزگاربووانی ڕفێنراوی ئێزدی و وەدەرنانی هێزە نایاساییەکان لە شنگال. دەبێ هەمووی ئەم پرسانە چارەسەر بکرێن.”

حسێن قاسم حەسوون، خەلکی شنگالە و، پسپۆڕی تاوانەکانی نێودەوڵەتییە، پێشتر لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتدا ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بووە، هاوکات ئەندام و وتەبێژی لیژنەی پرسی بەجینۆسایدناسانی کەیسی کوردانی ئێزدی و پێکهاتەکانی تر بوو، سەرپەرشتیاری گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش بوو.

تعليقات

المشاركات الشائعة