قایممقامێ شنگال: ژ81 گۆڕێن بکۆم يێن ئێزدیان 9 گۆڕهاتينه‌ هه‌لدان

 قایممقامێ شنگال: ژ81 گۆڕێن بکۆم يێن ئێزدیان 9 گۆڕهاتينه‌ هه‌لدان

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی شنگال داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ ئاشکراکردن و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال پێکبهێنێت و سەرپەرشتییان بکات. حکومەتی عێراقیش بە "کەمتەرخەم لەئاستی ئێزدییەکان دەزانێت".

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی قوربانیانی ئێزدییەکان، ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە رێگەی مانگە دەستکردەکان GPS، دەستنیشانکراون 81 گۆڕی بەکۆمەڵن، کە رووفاتی هەزار و 602 کەسیان تێدایە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆمەڵکوژکراون".

بە گوتەی مەحما خەلیل لەو 81 گۆڕە بەکۆمەڵە تەنیا 9 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە و دەڵێت: "ئەرکی هەموو لایەکە بەتایبەت لایەنی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان بەدیاریکراوی دەرهەق بەو قوربانییانە بێ ئەمەک نەبێت".

قایمقامی شنگال حکومەتی عێراق بە هۆکار دەزانێت بۆ دواکەوتنی رووماڵکردنی تەواوی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزدییەکان و گوتی: "نایەوێت لە بابەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانمان هیچ بکات، چونکە نایەوێت هیچ بەرپرسیارێتییەک لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان و پابەندبوون بە خزمەتکردنی ناوچە ئێزدینشینەکان بخاتە ئەستۆی خۆی کە ئەمە ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆییە، پێش ئەوەی ئەرکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێت".

لە 3ی ئابی 2014 داعش هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ناوچە ئێزدینشینەکان دەستپێکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکانی بێسەروشوێن کردن. ژمارەیەک ئافرەت و کچی ئێزدیشی رفاندن. 

6ی شوباتی ئەمساڵ رووفاتی 104 ئێزدی کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەرهێنرابوون لە گوندی کۆچۆ (18 کیلۆمەتر لە قەزای شنگالەوە دوورە) لە رێورەسمێکدا بەخاکسپێردران.

تعليقات

المشاركات الشائعة