هەشت هەزار و 750 کارتێن دەنگدانێ ل شنگالێ دیار نەمان
هەشت هەزار و 750 کارتێن دەنگدانێ ل شنگالێ دیار نەمان
باسنيوز:بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردن لە لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ڕای گەیاند هەشت هەزار و ٧٥٢ کارتی دەنگدان لە سنووری شنگال ون بوون و هەتا ئێستا کەس نازانێ چییان بەسەر هاتووە.
لەمبارەوە سەیدۆ چەتۆ، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردن لە لقی ١٧ی پارتی لە شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە سنووری قەزای شنگال ٢٦٢ هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە، کە ئێستا هەشت هەزار و ٧٥٢ کارتی دەنگدانی سنوورەکە بزر بووە و ئەم گرفتە لە ساڵی ٢٠١٨وە هاتووەتە ئاراوە و هێشتا چارەنووسی کارتی دەنگدەران نادیارە و ئەگەر بێت و یەکلایی نەبێتەوە، ئەو کەسانە ناتوانن دەنگ بدەن و ئەمەش زیان بە کاندیدەکانی بازنەی شنگال دەگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم هەڵبژاردنەی کە بڕیارە بە شیوەی بازنەیی بەڕێوە بچێت، بۆ شنگال باشە، چونکە سێ کەس مافیان هەیە لە قەزای شنگال بچنە پەرلەمان، لەگەڵ کورسییەکی کۆتا کە سەرجەم دەبنە چوار نوێنەر و ئەمەش لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دەردەکەوێت کە ئەو نوێنەرانە کێ بن".
سەیدۆ چەتۆ ڕاشی گەیاند: "لە بازنەی شنگال و ناحیەکانی قەیرەوان و گرعوزیر و سنوونێ کە یەک بازنەن، سەرجەم ٢٥ کەس خۆیان کاندید کردووە، هاوکات لە بانەی سێی شنگالیش ١٣ کەس لە لایەنەکانی دیکە کاندیدن و پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستانیش لەو بازنەیە سێ کاندیدی هەیە و هێز و گرووپەکانی دیکەی ناو شنگالیش بۆ ئەم هەڵبژاردنە گەلێک کاندیدیان هەیە".
تعليقات