كلتۆر و ديرۆكا شنگالێ د‌پارێزت
كلتۆر و ديرۆكا شنگالێ د‌پارێزت
ناوم ئازاد حسێن خه‌لیل، ته‌مه‌ن 25 ساڵه، خولیای من كۆكردنه‌وه‌ی شمه‌كی كلتوری و كۆنه، بۆیه ژورێكی بچوكی خانوه‌كه‌م كردۆته مۆزه‌خانه.
من خه‌ڵكی گوندی عوزێرمم له ناحیه‌ی گرعوزێری قه‌زای شنگال، دوای چه‌ند ساڵێك له ئاواره‌یی، له 2018دا گه‌ڕامه‌وه بۆ زێدی خۆم و ده‌ستمكرد به كۆكردنه‌وه‌ی پارچه و شه‌می كۆن.
له ماوه‌ی ته‌نیا دو ساڵدا توانیومه 250 پارچه و شمه‌كی كۆن و كلتوری شنگال كۆبكه‌مه‌وه، ئێستا هه‌ر به‌دوای شمه‌كی كۆندا ده‌گه‌ڕێم، به هه‌ر كه‌سێكیش ده‌گه‌م داواده‌كه‌م له‌و كاره‌دا هاوكاریم بكه‌ن، چونكه ده‌مه‌وێت كلتور و مێژوی شاره‌كه‌م له فه‌وتان بپارێزم.
له نێو شمه‌كه كۆنه‌كاندا پێداویستییه‌كانی ناوماڵ و كاری كشتوكاڵی و چه‌ندین پارچه‌ی دیكه هه‌ن.
دوای ته‌واوكردنی قۆناغی سێیی ناوه‌ندی، به‌هۆی شه‌ڕی داعش و بارودۆخی ئاواره‌ییه‌وه وازم له خوێندن هێنا، ئێستا لێپرسراوی هونه‌رم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شنگال، جگه‌له‌وه‌ش شیعر ده‌نوسم.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م خولیای من له كۆكردنه‌وه‌ی شمه‌كی كۆندا، بچوكی شوێنه‌كه‌مه، پێویستم به شوێن و هاوكاری لایه‌نێكی حكومی یان رێكخراوێكیشه، تا گرنگی زیاتر به شنگال بده‌ین كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به شوێنه‌وار.
تعليقات