شێخ میرزا خه‌تاری په‌یامه‌كا ئاشتيێ به‌لاڤ دكه‌ت

 شێخ میرزا خه‌تاری په‌یامه‌كا ئاشتيێ به‌لاڤ دكه‌ت 

كه‌ركوك ناو:

ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت و له‌ ته‌مه‌نمدا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م ئه‌وه‌یه‌؛ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ببنه‌ بنه‌ماكانی ژیان له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

من شێخ میرزا خه‌تاری، له‌ دایكبوی ساڵی 1931ـم و هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بوم.

له‌ باو و باپیرانه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌م بۆ ماوه‌ته‌وه‌، ده‌مانه‌وێت كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رێكبخه‌ین و پێكه‌وه‌ژیان له‌ نێوان هه‌موو ئایینه‌كاندا هه‌بێت.

به‌ ته‌مه‌نی خۆم بیرم نایه‌ت روداوێكی ناخۆش له‌نێوان ئایینه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رویدابێت، قبوڵیشناكه‌ین روبدات.

له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا په‌ره‌ به‌ كاری خێرخوازی و ئاشته‌وایی ده‌ده‌ین، نامانه‌وێت دوبه‌ره‌كی بكه‌وێته‌ نێوان ئایینه‌كانی ئێزیدی، كریستیان، كاكه‌یی و موسڵمان و ئه‌وانی دیكه‌وه‌.

ئێمه‌ به‌رده‌وام نزا و پاڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین نامه‌ و په‌یامی ئاشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

من جگه‌ له‌ كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆرانی ئایینییش ده‌ڵێم.

هه‌رگیز له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتی ناوه‌ستم، ئێمه‌ وه‌ك مرۆڤ دروستبوین و ده‌بێت رێز له‌و مرۆڤایه‌تییه‌ بگرین؛ داواكارم هه‌موو كه‌سێك به‌ جیاوازی بیروباوه‌ڕه‌وه‌ یه‌كتریی قبوڵبكه‌ن.

تعليقات

المشاركات الشائعة