ده‌زگه‌هێ خێرخوازيێ بارزانی:ئاوارێن ڤه‌گه‌رياين داخواز د‌كه‌ن دووباره‌ شنگالێ چۆل بكه‌ن‌

 ده‌زگه‌هێ خێرخوازيێ بارزانی:ئاوارێن ڤه‌گه‌رياين داخواز د‌كه‌ن دووباره‌ شنگالێ چۆل بكه‌ن‌

باسنيوز:

 به‌رپرسی ئۆفیسی شنگالی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ئاشكرای كرد، كه‌ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی شنگال، دووباره‌ داوا ده‌كه‌ن شنگال چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپیی ڕه‌وشی ته‌ناهیی شنگال.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7/2/2021، پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر، به‌رپرسی ئۆفیسی شنگالی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند، كه‌ ‌ ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی شنگال، به‌ هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپیی ڕه‌وشی ته‌ناهیی شنگال، په‌شیمانن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان و داوا ده‌كه‌ن دووباره‌ شنگال چۆڵ بكه‌ن.

ئاشكراشی كرد، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه‌ گه‌ڕاوه‌كان، په‌یوه‌ندییان به‌وانه‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ شنگال جێ بهێڵنه‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان، به‌ره‌ به‌ره‌ خه‌ڵكی گه‌ڕاوه‌ی شنگال، شوێنه‌كه‌یان جێ ده‌هێڵن، به‌ڵام له‌و باره‌دا تووشی كێشه‌ ده‌بن، به‌و هۆیه‌وه‌ی كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، دۆسیه‌ی ئاواره‌بوونیان داخراوه‌ و ناویان له‌سه‌ر لیستی ئاواره‌یی نه‌ماوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هه‌وڵ دراوه‌ میكانزیمێك بۆ ئه‌و خێزانانه‌ بدۆزرێته‌وه‌، چونكه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة