ئێزدى زه‌ره‌رمه‌ندێن ئێكێ يێن برياره‌كا حكومه‌تا عێراقێ نه
ئێزدى زه‌ره‌رمه‌ندێن ئێكێ يێن برياره‌كا حكومه‌تا عێراقێ نه
باسنيوز:په‌رله‌مانتارێكی كوردستان، ئاشكرای ده‌كا، كه زیانبه‌ركه‌وته‌ی یه‌كه‌م له بڕیاری داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش، كوردانی ئێزدین و به پێویستی ده‌زانێ حكوومه‌تی عێراق پێش ئه‌و بڕیاره، ڕه‌چاوی هه‌ندێ ڕه‌وش و بابه‌ت بكا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/1/2021، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له باره‌ی پرسی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، چه‌ند سه‌رنجێكی خسته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حکوومەتی عێراق، كه ئەم ساڵ لەبەرنامەیدا هەیە سەرجەم کەمپی ئاوارەکانی شەڕی داعش دابخات، "زەرەرمەندی یەکەم لەم بڕیارە، كوردانی ئێزدی ده‌بن، چونکە تا ئێستاش نزیکەی 200 هەزار له كوردانی ئێزدی لەو کەمپانەدا ماون و بەهۆی نه‌ڕه‌خسانی ڕه‌وش و کەشێکی ئارام بۆ شەنگال و ئاوەداننەکردنەوەی بەگوێرەی پێویست، خەڵکەکە ناتوانن بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پێشنیازی ئه‌وه‌ش ده‌كا، كه به‌ر له‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیاره بدات، له بابه‌ته‌كه زیاتر ورد بێته‌وه چه‌ند دۆخ و كارێك بكرێ، "لە کاتێکدا بەهۆی بوونی چەندان میلیشای جۆراوجۆر کە مەترسیی ئەمنیی لەسەر شنگال دروست دەکەن، ناکرێت بڕیاری داخستنی کەمپەکان بدرێت، پێویستە هەنگاوی یەکەم جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە بێت کە لەگەڵ هەرێمی كوردستان کردوویەتی سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەکە، ئه‌و كاره‌ش پێش هەموو شتێک لە بەرژەوەندی كوردانی ئێزیدییە، دواتر هەنگاو بە هەنگاو بڕیاری داخستنی کەمپەکان بدات".
لیزا كاكه‌یی، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه لە ئێستادا حکوومەت و پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ـن، به‌ڵام "ئەوەی تێبینی کراوە، بودجەی تەرخانکراو بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال بەگوێرەی پێویست نییە، به‌راورد به وێرانی و ئه‌و کارەساتەی بەسەر ناوچەکە و خەڵکەکەیدا هاتووە، ئەم بودجە کەمە بەربەستێکی دیکەی بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگالە و ئەمەش گەڕانەوەی ئاوارەکان سەختتر دەکات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی، به پێویستیشی ده‌زانێ، حکوومەتی عێراق دۆخی دارایی هەرێمی كوردستانیش لەبەرچاو بگرێت، "چونکە لە ئەگەری داخستنی کەمپەکان، ئەوکات ئەو رێکخراوە مرۆییانەی کە چەندان ساڵە هاوکاریی ئاوارەکانی کەمپەکانی عێراق دەکەن، دەڕۆنەوە و ئەمەش ئەرکی دارایی سەرشانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان سەختتر دەکات، چونکە بەم رەوشە داراییەی ئێستا هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، سەختە بتوانێت بەگوێرەی پێویست ئاوارەکان بحەوێنێتەوە".
تعليقات