ئه‌مريكا پشته‌ڤانيا خۆ بۆ ئێزديان دووپات دكه‌ت

ئه‌مريكا پشته‌ڤانيا خۆ بۆ ئێزديان دووپات دكه‌ت 

 دهۆک- KDP.info - 

کونسووڵخانەی ئەمەریکا لە هەوڵیر ڕایگەیاند، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ دھۆک, کونسووڵی گشتی، ڕۆب واڵەر لەگەڵ میری ئێزدیان، میر حازم تەحسین بەگ، کۆ بۆوە و ھەردووکیان گفتوگۆیان دەربارەی ئالنگارییە نوێیەکان و ھەروەھا پشتگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئێزدییەکان و ڕێککەوتنامەی ئەم دواییەی شنگال لە نێوان حکوومەتی ھەرێمى_كوردستان و حکوومەتی عێراق کرد.

میری ئێزدییان حازم تەحسین بەگ و کەریم سولەیمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان لە شاندی ئێزدییاندا بوون، هەروەها ڕاویژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان قسەی کرد و گوتی: ''ئەمەریکا پشتیوانیی خۆی بۆ ئێزدییان پێشان دا"

کەریم سلێمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمەریکا موکڕە کە ڕێککەوتنی شنگال جیبەجێ بکرێ، ئەوان جارێکی تر پشتێوانیی خۆیان بە ئیمە ڕاگەیاند، ئێمەش بە وردی دۆخی ئێزدیانمان دیار کرد، ئەوانیش پاڵپشتیی میری ئێزدییان کرد بۆ هاوکاریکردنی ئێزدییان".

"باڵیۆزی ئەمەریکا گوتی، ئەوان ئێستا زیاتر فۆکسیان لەسەر جیبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگالە و دەیانەوێت ئەو ئاوارانە بە زووترین کات بگەڕینەوە ناوچەکانیان، ئەوانەی دەستیان بە خوێنی ئێزدییان سوورە دەبێ بە سزای یاساییی خۆیان بگەن.'' سولەیمان وای گوت.

هاوکات ئەمڕۆ، ڕۆب والەریش لەگەڵ بابەشێخی نوێی ئیزدییان قسەی کرد دەربارەی ڕەوشی ئێزدییان و بابەشێخ پێی ڕایگەیاند، دۆخی ئێزدییان لەنێو کەمپەکاندا خراپە و دەبێ ئەمەریکا هاوکار و پشتیوانی ئێزدییان بێت و دەبێ ئەوانەی ماویشن لەدەست داعش ڕزگار بکرێن.

تعليقات

المشاركات الشائعة