حسێن قائيدى:3 ههزار و 540 گرتيێن ئێزدى هاتينه رزگاركرن
حسێن قائيدى:3 ههزار و 540 گرتيێن ئێزدى هاتينه رزگاركرن
بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پاریزگای دهۆک دەڵێ، نووسینگەکەیان نەوەستاوە و بەردەوامیشن لە ڕزگارکردنی ڕفێنراوەکان بە ڕێگا تایبەتەکانی خۆیان و لەم دواییانەشدا چەند کەس لە چەندین شوێنی جیاواز ئازاد کراون.
حوسێن قائیدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە کۆی ٦٤١٧ کەسی ڕفێنراو تا ئێستا ٣٥٤٠ کەس ڕزگار کراون، لەوانیش ١٢٠٣ ئافرەتن و ٣٣٩ پیاون و ئەوانی تریش منداڵن بە هەردوو ڕەگەزەوە".
دەزگای ''ڤیلا دسیۆس''ی پۆلەندی خەلاتی ''سێرجیۆ ڤیلا دی میللۆ''ی بە نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدییان بەخشی، خەڵاتەکە تایبەتە بە ئەو کەسانەی لەنێو کۆمەلگەدا کاریگەرن، بەتایبەت لە کاتی قەیران و ململانێکاندا''.
لەبارەی ئەو خەڵاتەوە، قائیدی دەڵێت: "ئەو خەلاتە بە گرنگی لێی دەڕوانین، چونکە پێمان وایە سازییە نێودەوڵەتییەکانی بەتایبەت ئەوانەی تایبەتمەند بە مافەکانی مرۆڤەوەن، بە چاوێکی بەرز و بڵند تەماشای هەرێمی کوردستان و کاری مرۆییی هەرێمی کوردستان دەکەن".
گوتیشی: ''بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، نووسینگەکە بەردەوام دەبێت لە ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەدەست داعشدان و تا یەک کەسیش مابێی ڕزگاری دەکەین".
تعليقات