گۆرهكێ بكۆم يێ ئێزديان هاته ديتن
گۆرهكێ بكۆم يێ ئێزديان هاته ديتن
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەمموزی 2020، گۆڕێکی بە کۆمهڵ لە سەنتەری ناحیەی تل عهزێر لە رۆژئاوای شنگال دۆزرایەوە کە چوار رووفاتی تێدابوو.
خدر دیرو خانەسۆری، چالاکوانی ئێزدی بە وێستگە نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ گۆڕێکی بەکۆمهڵ لە ناو حەوشەی ماڵێک لە سەنتەری ناحیەی "تل عزێر-قحگانیه" لە رۆژئاوای قەزای شنگال دۆزرایەوە.
وتیشی: "دوای هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵه رووفاتی سێ ژن و پیاوێك دۆزراونەتەوە کە لە ساڵی 2014 چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی نامرۆڤانە کۆمەڵکوژی كردبوون".
بەوتەی ناوبراو تا ئێستا زیاتر لە 70 گۆڕی بە کۆمهڵ لە سەنتەری قەزای شنگال و دەوروبەری دۆزراونەتەوە.
تعليقات