٣٦٣ هەزار ئێزدى ل کەمپان دژین

باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە مەحما خەلیل قایمقامی شنگال رایگەیاند تا ئێستە ٣٦٣ هەزار شنگالی لە ژێر کەمپەکاندا بە ئاوارەیی دەژین و ٤٥٠ هەزاریشیان چوونەتە دەرەوەی وڵات. گوتیشی داوایان لە بەغدا کردووە هێزێکی هاوبەشی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە جێگیر بكرێن.

مەحما خەلیل قایمقامی شنگال و راوێژکاری کاروباری ئێزیدییەكان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "رەوشی شنگال خراپە و لە رۆژی ٣/٨/٢٠١٤دا تا ئێستە جینۆسایدی مرۆڤ و جوگرافیا و ئابوورییەكەی بەردەوامە، هێزی چەکدار لە شنگال لە دەرەوەی یاسان، پەکەکە ئەو شوێنەی کۆنتڕۆڵ کردووە و ئاسایشی ناوچەکە پارێزراو نیە و ژیانی خەڵک لە مەترسیدایە".

قایمقامی شنگال لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی ئاماژەی بەوە داوە كە هێشتا ٣٦٣ هەزار شنگالی لە كەمپەكان ماونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، سەرباری ئەوەی ٤٥٠ هەزاریشیان چوونەتە دەرەوەی وڵات.

گوتیشی بە گشتی زیاتر لە ٨٠٪ی خەڵکی شنگال نەگەڕاونەتەوە شنگال، ئەمەش لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، چونکە پێویست بوو مرۆڤی رزگار كردبا نەک تەنها شوێنەكان.

مەحما خەلیل ئاماژەی بەوەش دا كە داوایان کردووە هێزێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی كوردستان ناوچەکە بپارێزن و پێویستە هێزە نایاساییەکان ناوچەکە چۆڵ بکەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة