پشتى پێنج سالان خووندنا كوردى ل شنگال ده‌ستپێكر
وشه:
خوێندن له چه‌ند گوندێكی سنووری شارۆكه‌ی شنگاڵ زیاد لە پێنج ساڵ بوو وەستابوو، ئەمڕۆ جارێكی تر له گوندی وه‌ردێ خوێندنی كوردی ده‌ستی پێ كرده‌وه و نزیكه‌ی 70 قوتابی له‌و قوتابخانەیە وەرگیراون.
ئەمڕۆ یەکشەم 19ی تشرینی دووەم، ئیدریس زۆزانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگاڵ به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای پێنج ساڵ وه‌ستاندی خوێندن له گوندی وه‌ردێی سه‌ر به شارۆكه‌ی شنگاڵ، جارێكی تر خوێندن له‌و گونده ده‌ستی پێ كرده‌وه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، خوێندنه‌كه به زمانی كوردی ده‌بێت و نزیكه‌ی 70 قوتابی له‌و قوتابخانه‌یه ده‌خوێنن و سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی شنگاڵه، قوتابخانه‌كه به هاوكاری رێكخراوی USAID كراوه‌ته‌وه و ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی باش دوای وه‌ستانی خوێندن له‌و گونده.
"قوتابخانه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی تیروریستی داعش رووخێنرابوو و ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی گرعوزێر، بڕیاره رۆژی 27ی ئه‌م مانگه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بكرێته‌وه و قوتابیان ده‌ست به ده‌وام بكه‌ن" ئیدریس زۆزانی وای گوت.
بێجگه له‌و گونده، چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی تریش له سنووری شارۆكه‌ی شنگاڵ له‌لایه‌ن تیرورستانه‌وه روخێنڕاون و پڕۆسەی خوێندن لەو ناوچەیە پەکی کەوتووە.
تعليقات