حکومەت دراڤى دده‌تە هەر خێزانه‌كا ئاوارە ڤه‌گەرته‌ شنگال

رووداو-هەولێر
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بڕی ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارەی شنگال تەرخانبکات کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنەکانیان.

بەهۆی ئەم بڕیارەی حکومەتەوە رۆژانە زیاتر لە 100 کەس لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆکەوە دەگەڕێنەوە شنگال. بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆچ و کۆچبەرانی شنگال رایگەیاند کە رۆژانە نزیکەی 400 فۆرمی هاووڵاتیان وەردەگرن و چاوەڕێدەکرێت پرۆسەکە کاتی پێویست بێت، چونکە زیاتر لە 12 هەزار فایل لەو سنوورەدا هەن.

خەڵکی شنگال گلەیی ئەوەیان هەیە کە کاروبارەکانی ئەوان بە ئاسانی جێبەجێناکرێن و، هەندێکیان زیاتر لە دوو رۆژ  چاوەڕێدەکەن، بەڵام هێشتا ناتوانن ناویان تۆماربکەن.

بەگوێرەی رێنماییەکانی حکومەتی عێراق، هەرکەسێک ناوی خۆی بۆ ئەو ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە تۆماربکات، لەناو کەمپەکاندا هیچ هاوکارییەکی پێنادرێت.

ماوەی ناوتۆمارکردنەکە لە شنگال مانگێک دەخایەنێت. بیست گوند و ناوچە و ئاوارەکانی کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەیانەوێت ناویان تۆماربکەن.

تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراقی دیاریینەکردووە کەی ئەو بڕە پارەیە خەرجدەکات. 

تعليقات

المشاركات الشائعة