نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى لسه‌ر ره‌وشا شنگال هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شنگال ده‌كات و داواكاريیهكیش له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له یادی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له شكستهێنانی هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شنگال ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت پێویسته رێوشوێنی پێویست و خێرا بگیرێته‌به‌ر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق داوا له هه‌ولێر و به‌غداش ده‌كات چاره‌سه‌ری خێرا بۆ دۆخی شنگال بدۆزنه‌وه، به جۆرێك پێویستییه‌كانی خه‌ڵك له پێشینه‌ی كاره‌كانیان بێت، هاوكات كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كانیان بكه‌ن و كاریش بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان بكرێت.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌م نزیكانه سه‌ردانی شنگال ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی دانیشتووانه‌كه‌ی ببێت.
تعليقات