قايممقامێ شنگال دێ ده‌ست كاركێشت

باسنيوز:
قایمقامی شەرعیی قەزای شنگال ڕای دەگەیەنێت واز لە پۆستی قایمقامیەتی دەهێنێت و لە پەرلەمانی کوردستان، وەک ڕاوێژکار بۆ کاروباری کوردانی ئیزدی درێژە بە خزمەتکردن دەدات.

لەمبارەوە محما خەلیل، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی پۆستی ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی بە من درا، بەپێی یاساش نابێ کەسێک دوو پۆست بەڕێوە ببات، بۆیە دەست لە پۆستی قایمقامی شنگال دەکێشم و وەک ڕاوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان درێژە بە کارەکانم دەدەم".

مەحما خەلیل ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای ئەوەی پۆستەکە ڕادەستی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەکەم، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان و پشکی پارتی کەسێکی دیکە بۆ قایمقامی شنگال دیاری دەکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد: "هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمانی کوردستان وەک راوێژکار بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی بە فەرمی دەست بەکار دەبم و ئەوکاتەش دەست لەکارکێشانەوەی خۆم وەک قایمقامی شنگال پێشکەش دەکەم".

تعليقات

المشاركات الشائعة