ناديا موراد داخوازا دهرخستنا ميليشيان ل شنگال ژ سهرۆكێ حكومهتا ههرێمێ دكهت
باسنيوز:
نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدیی براوەی خەڵاتی نۆبڵ و باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بۆنەی هەڵبژێرانی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی کردووە و خوازیاری سەقامگیری و ئاسایشی سنووری شنگالە.
نادیە موراد، لەو پەیامەیدا ئومێدی ئەوەی خواستووە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی وەدەرنانی میلیشیاکان لە شنگال و بەشداریی کوردانی ئێزدی لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، هەنگاو هەڵبگرێت.
براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ دەڵێت: "بە سەقامگیری و ئاسایشی لە شنگال، خەڵکی ئاوارە دەتوانن بگەڕێنەوە شوێن و ماڵی خۆیان کە ئەمە کاریگەریی لەسەر ڕەوشی ناوچەکە دەبێت".
پەرلەمانی کوردستان دوێنێ چوارشەممە ١٠ی ٧ی ٢٠١٩ متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی دا.
تعليقات