په‌رله‌مانێ كوردستانێ رۆژا سالڤه‌گه‌را كۆمكوژيا ئێزديان دياردكه‌ت
باسنيوز:
لیژنەی كاروبارى یاسایی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێکردنی پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان ده‌كات و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان دەكرێ.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ئەمڕۆ سێشەممەی په‌رله‌مانى كوردستاندا، كه ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، هاتووه "دواى ئه‌وه‌ى لەلایەن ژمارەی یاسایی ئه‌ندامانی پەرلەمانی کوردستانه‌وه، رۆژی 3.8 وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان پێشنیاز كرا، ئه‌مڕۆ لیژنەی كاروبارى یاسایی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژه‌كه‌ى تاوتوێ كرد، کە خۆی لە حەفت بڕگه و هۆیەکانی دەرچوواندنی دەبینێتەوە".
به‌پیێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، دواى كارى پێویست و هەڵسەنگاندنى، پڕۆژه‌كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و په‌سند بكرێت.
تعليقات