سه‌رۆكێ جڤاتا رۆحانیا ئێزديان پیرۆزباهیێ ل مه‌سرور بارزانی دكه‌ت
باسنيوز:
ئەمڕۆ دووشەممە بابا شێخ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانیی ئێزیدی، بە بۆنەی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كرد.
لە په‌یامی پیرۆزباییەكەی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانیی ئێزیدی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە "دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رین كه به ناوی خۆم و نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی رۆڵه‌كانی ئاینی ئێزیدی، ئه‌وپه‌ڕی پیرۆزبایی وه‌فاداریتان لێ بكه‌م و پیرۆزبایی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێ ده‌كه‌ین".
بابا شێخ لە درێژەی پەیامەكەیدا دەڵێ "ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راگه‌یاندنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، نه‌خشه‌ی ئاینده‌یه‌كی نوێ ده‌كێشێ و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕبوونی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی و گه‌لی كوردستان به كه‌سایه‌تیه به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌بێت، كه به‌ڵێنت به گه‌له‌كه‌مان داوه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئاینی ئێزیدی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە "بوونی جه‌نابتان له سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، هیوایه‌كی پرشنگدار و په‌ناگه‌یه‌كی له‌خۆگرتنه بۆ ته‌واوی رۆڵه‌كانی هه‌رێم به سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نهتهوایەتیەكانەوە، له‌ناویاندا پێكهاته‌ی ئێزیدیش جێ ده‌گرێت. هه‌روه‌ك ئه‌وپه‌ڕی هیوای ته‌ندروستی باش و سه‌ركه‌وتن بۆ پۆسته باڵاكه‌ت ده‌خوازین و ئومێدی خێر و خۆشی و ئاسایش و ئاشتییش بۆ گه‌لی كوردستان‌مان ده‌خوازین".
تعليقات