بێ سهروشوونێن ئێزدی وهك جانگۆرى تێنه هژمارتن
K24- ههولێر:
پەرلەمانی عێراق دوای پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەکی هاوشێوە بۆ قوربانیانی كوردانی ئێزیدی دەستی داعش ئامادە دهکات، بەگوێرهی پرۆژەکەی هەرێمی کوردستان, شەهیدانی ئێزدی هەمان ئیمتیازی مووچەی شەهیدی سەنگەر و دیلەکانیش ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسیان دەبێت.
ناورەرۆکی پرۆژەکەی پەرلەمانی عێراقیش هەمان مافی بە ئێزیدیەکان داوە, بەڵام ئەوەی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لیژنەی کاروباری شەهیدان بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردی پرۆژەکە و ناوەرۆکی پرۆژەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات, سەوسەن محەمەد، سهرۆكی لێژنهی شەهیدان، جینۆساید و زیندانیانی سیاسیش دەڵێت: پیشوازی لە هەر پرۆژەیەك دەکەین كه قەرەبووی ئێزدییەکان بکاتەوە.
ههر لهم چوارچێوهیهدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی بۆ قوربانیان ناردووهتە پەرلەمان, بهڵام هێشتا پەسەند نەکراوە.
فوئاد تەها, گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دهڵێت: بەگوێرەی بریارێکی حکوومەت, هەر كوردێكی ئێزیدی شەهید کرابێت و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە, هەمان مافی شەهید و ئەنفاکراوی کوردستانی دەبێت.
داعش لە سەرەتای داگیرکردنی پارێزگای نەینەوا هێرشی کردە سەر شنگال و گوندە ئێزدییەکان و بەشێك لە منداڵ و ژن و پیاويان شەهید کرد و لە گۆڕی بە کۆمەڵ شاردوويانەتەوە، چارەنوسی زیاتر لە 3 هەزاریان نادیارە, بەهۆی بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەیان ئێزدیەکان زۆربەیان لە هەرێمی کوردستان ئاوارە بوون, نەتوانراوە شنگالیش بە تەواوەتی ئاوەدانبکرێتەوە.
تعليقات