72 گۆڕێن بكۆم يێن ئێزديان دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن

هەولێر-KDP.info-
 هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی كوردانی ئێزدی بەردەوام دەبێـت و 72 گۆڕی بەكۆمەڵی دیكە لە سنووری شنگال و دەوروبەری هەڵدەدرێـنەوە، بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانیش دەڵێ، قەرەبووی قوربانیانی دەستی تیرۆر و شەهیدانی شەڕی داعش دەكرێـتەوە.

بەرەڤان حەمدی، بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیـاند: "هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی كوردانی ئێـزدی لە ناوچەی شنگال و دەوربەری بەردەوامی هەیە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگیی حكوومەتی عێراق و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، لیژنەی هەمانگیكاری پێك هێناوە، كە لە 15/3/2019 یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی كوردانی ئێـزدی لە گوندی كۆچۆ هەڵدایەوە و 30 رووفاتی لە خـۆ گرت، دوای پشكنینی DNA سامپڵی كەسوكاری قوربانیان لە تاقیگە و پزیشكی دادوەریی بەغدا، 20 لە رووفاتەكان كەسوكاریان دۆزرایەوە و 10 رووفاتی تر لە پزیشكی دادی ماون".

حەمدی گووتیشی: "قۆناغی دووەمی هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی كوردانی ئێـزدی بەردەوام دەبێـت و لەم مانگەدا لیژنەی نەتەوەیەكگرتووەكان و وەزارەتی شەهیدانی عێراق و هەرێم 72گۆڕی بەكۆمەڵی تر لە گوندی كۆچۆ و سنووری شنگال هەڵدەدەنەوە، كە لە ڕێگای وەرگرتنی  هێڵتس لە كەسوكاری قوربانیان و پشكنینی DNA بۆ رووفاتەكان، دوای بەراوردكرن و توێژینەوە، كەسوكارەكانیان دەدۆزرێنەوە".

دەشڵێ: "لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانی عێراق لەسەر هێڵین بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان بە شەهیدانی شەڕی داعشیشەوە، كە لە ڕێگای لیژنە پەیوەندیدارەكان بەپێی یاسای ژمارە 20ـی عێراق كار لەسەر ئەوە دەكرێـت شایستە داراییەكانی كەسوكاری قوربانیانی دەستی تیرۆر بدرێــت، بۆ ئەم پرسەیش لە گفتوگۆداین و دوای پێكهێنانی لیژنەیەك سـەردانی بەغدا دەكەین".

تعليقات

المشاركات الشائعة