نۆژدارهكا ئێزدى سێ خەلاتێن نێڤ دەولەتی وەرگرتن
رووداو - دهۆک
پزیشکێکی باشووری کوردستان سێ خەڵاتی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە چارەسەرکردنی پزیشکی رزگاربووانی دەستی داعش وەرگرت.
د. نەغەم نەوزاد لە دوای هێرشی داعش نۆرینگەکەی لە دهۆک بەجێهێشت بۆ ئەوەی یارمەتی پزیشکی و دەروونی ئەو کەسانە بدات کە لەدەستی داعش رزگاریان بووە.
ئەو تاوەکو ئێستا چارەسەری پزیشکی داوەتە زیاتر لە هەزار و 200 رزگاربووی دەستی داعش و زۆربەی کاتەکانیشی لەگەڵ ئەو ژنانە بەسەر دەبات کە لەلایەن داعشەوە کڕین و فرۆشتنیان پێکراوە.
بەگوتەی د. نەغەم نەوزاد، هەندێک لە رزگاربووان زیاتر لە 25 جار کڕین و فرۆشتنیان پێکراوە.
تعليقات