دوو زارۆكێن ئێزدی ل باغۆزێ هاتنه‌ رزگارکرن

 رووداو - دهۆک 
دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دوایین پێگەی داعش لە سووریا رزگارکران.

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێراوەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو دوو منداڵە بە ناوەکانی سوعاد رەشۆ، تەمەن 15 ساڵ و جولین عەلا تەمەن 10 ساڵن و، لە ناوچەی باغۆزی سووریا رزگارکراون".

قائیدی گوتیشی "لەماوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی باغۆزەوە 20 ژن و منداڵی ئێزدی لە باغۆز رزگارکراون".

لە ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال شەش ھەزار و 417 کەس کەوتنە دەستی داعش، سێ ھەزار و 371 کەس بە ھاوکاری نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوەکان رزگارکراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة