یوئێن دێ سه‌رپه‌رشتيا هه‌لدانا گۆرێن بكۆم ل شنگالێ كه‌ت

شنگال-KDP.info-
 بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال گوتی، نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری داوە خۆی سەرپەرشتیی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال بکات و مانگی داھاتووش بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش گۆڕێکی بەکۆمەڵی شنگال ھەڵدەداتەوە و دەیکاتە نموونە بۆ ڕاپۆرتی خۆیان.

بەڕێوەبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال، نەقیب فەلاح، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بڕیارە لە مانگی داھاتوو ١٣/٣ لە کۆچۆ لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵ ھەڵدەدرێتەوە وەکو نموونە بۆ ئەوەی لە ڕاپۆرتی خۆیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزی بکەنەوە و ڕاپۆرتی لەسەر ئامادە بکرێت."

نەقیب فەلاح دەڵێ: "دوای ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار دەدا کە کەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال ھەڵبدرێنەوە، بۆیە حکوومەتی عێراق ناتوانێ بێ نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ھەڵدانەوەیان بدات."

نەقیب فەلاح ئاماژەی دا: "ئەو نموونەیەی وەردەگیرێت بۆ ئەوەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی خۆیدا دەربارەی تاوانەکانی داعش ئاماژەی پێ بکات، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوانەکانی داعش بناسێندرێن."

نەقیب فەلاح گوتیشی: "لە سنووری قەزای شنگال ٧١ گۆڕی بەکۆمەڵ ھەیە کە ھەمووان لە لایەن داعشەوە کۆمەڵکوژ کراون."

تعليقات

المشاركات الشائعة