چیرۆکا زارۆكێن ئێزدى ب زمانێ ئنگلیزی هاته‌ به‌لاڤكرن

باسنيوز:
لە رێوڕەسمێکدا، کتێبی (YOU ARE JUST WATHING) کە یەکەم کتێبی نووسەری لاو (شەم بەرهەم)ە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، ناسێندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 13\11\2018، کتێبی ئێوە تەنیا سەیر دەکەن، (YOU ARE JUST WATHING) کە یەکەم کتێبی نووسەری لاو (شەم بەرهەم عەلی)ە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، بە ئامادەیی بەرپرسانی حزبی و حکوومی، کەسایەتیی ئەکادیمی و نووسەران. ناسێندرا.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا، ریسالە شەرگاتی، رۆژنامەنووس و چالاکوانی ئێزدی، باسی کتێبەکەی کرد، کە چیرۆکەکەی بۆ ئەو منداڵانە دەگەڕێتەوە کە ساڵێک لەگەڵ نووسەر بەیەکەوە چوونەتە نێو کوردانی ئێزدی، چیرۆکەکانیان نووسیویەتەوە، سوپاسی خانەوادەی منداڵە ئێزدییەکانی کرد، کە متمانەیان بەوان داوە، کە ئەو چیرۆکانە تۆمار بکە، بەتایبەت دایکی شەهید باران، گوتیشی: ”ئەوەی شەم کردوویەتی، باشترین وەڵامە کە ئێمە کوردی رەسەنین“.

ئەو چالاکوانە، باسی لەوەش کرد، کە ئەو چیرۆکە کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو کاری زۆری دەوێت و دەبێت دیکۆمێنت بکرێت، بەدەستی خۆیان بینووسن، چونکە ئەوان کوردن و کوردستانین، داواشی لەگشت بەرپرسانی وڵاتان کرد و کە وەک مرۆڤ بیر بکەینەوە، نەیەڵین بازرگانی بە کوردستان ئێزدیان بکرێت، چونکە تا ئێستا 3 هەزار ژن و منداڵی ئێزدی بێسەروشوێنن، دەشڵێت: ”سەربەرزم بە کچانی وەک شەم، چونکە هەست بە ئێشوئازاری منداڵانی ئێزدی دەکات، داوا لە نوسەران دەکەم بنووسن و بەخەڵک بڵێن کە چی بەسەر ئێمەی کوردانی ئێزدی هات، بۆیە سوپاسی شەم بەرهەمی نووسەر دەکەم، داوای سەرکەوتنی بۆ دەکەم“.

شەم بەرهەم عەلی، نووسەری کتێبەکە، لەو رێوڕەسمەکەیدا لەبارەی کتێبەکەیەوە، رای گەیاند: ”کتێبەکەم لە ١٠٤ لاپەڕە پێکهاتووە، باسی ١٠ منداڵی ژێردەستی داعش بووە، ناوەکەم کردووەتەوە، ئێوە تەنیا سەیر دەکەن، ئەو پەیامە بۆ هەموو جیهانە، کە تەنیا تەماشایان کرد“

نووسەری کتێبەکە، ئەوەشی روون کردەوە: ”پێمخۆش نەبوو، یەکەم کتێبم بە زمانی ئینگلیزی و باسی تراژیدیا بێت، کە زۆر پرسیاری ئەوەیان لێدەکرد، بۆ بە کوردی ناینووسیت، بەڵام کە دەستم پێکرد، کە بینیم لە میدیاکانی خۆمان دەیبیستن، بۆیە بە ئینگلیزیم نووسی تا هەموو جیهان بیبینی و چیرۆکەکان بخوێننەوە، بۆیە ئەو زمانەم هەڵبژارد“.

شەم بەرهەم، لەو رێوڕەسمەدا، ئاماژەی بەوەش دا، کە یەکێک لە و پرسیارانەی لێی کراوە، ئەوە بوو بۆ منداڵەکانی هەڵبژاردووە؟، ئاماژە بەوەش دەدا، کە بۆیە منداڵی هەڵبژارد، ئەوکاتەی کاری کردووە، تەمەن ١٦ ساڵ بووە، بۆیە باسی منداڵانی کردووە، چونکە بینیویەتی هیچ میدیایەک نەبوو، لەگەڵ منداڵان قسە بکەن و باسیان بکەن، ئەویش ویستی راستەوخۆ چیرۆکەکان لە دەمی منداڵەکان بگوازێتەوە، دەشڵێت: ”ئەو چیرۆکانەش منیان گۆڕی، بەتایبەت کە دەبینی ئەو منداڵانە چیان بەسەرهات، وەک ئەوەی منی گەورە کرد، بەوەی سوپاسگوزارین، بەوەی کە هەمان بووە و هەمە“.

شەم بەرهەم، نووسەری کتێبی (YOU ARE JUST WATHING)، لەکۆتایدا گوتیشی: ”داهاتی ئەو کتێبەش گشتیان بۆ ئەو منداڵانە دەگەڕێتەوە کە پاڵەوانی ئەو چیرۆکەن“.

تعليقات

المشاركات الشائعة