سەرۆکێ نوو يێ ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌ها نه‌ینه‌وا ئه‌گه‌رێن ڤه‌نه‌گه‌ريانا ئاواران بۆ شنگالێ ئاشكه‌را دكه‌ت
باسنيوز:
سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكى نوێی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، كه كوردێكى ئێزدیى خه‌ڵكى سنووری شاری شنگالە، له دیمانه‌یه‌كى هه‌فته‌نامه‌ى (باس)دا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن هاووڵاتیی خه‌ڵكى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له سنوورى هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن، ده‌شڵێت: "ئێزدییه‌كان لەبەر په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبی ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال".
(باس) وه‌ك كوردێكی ئێزدی چۆن به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرایت؟
سه‌یدۆ چه‌تۆ: دواى ئه‌وه‌ى به‌شار كیكی، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رنى عێراق هه‌ڵبژێردرا، بۆیه بۆشاییه‌كى یاسایی له ئه‌نجومه‌ن دروست بوو، پاشان من وه‌ك كوردێكى ئێزدی، له‌لایه‌ن فراكسیۆنى پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا كاندید كرام، پاشان به ئاماده‌بوونى 36 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، 35 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ده‌نگیان پێ دام، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و پۆسته ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنى پارتی بوو، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بناخه‌یه، پارتی منیان ده‌ستنیشان كرد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
(باس) ئێوه له‌و بارودۆخه‌ى ئێستا سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چۆن ده‌توانن ده‌ستى ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزارى به پارێزگاكه بگه‌یه‌نن، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له كاتى داگیركاریى داعشدا، تیرۆریستان ژێرخانى ئابووریى پارێزگاكه‌یان تێكدا؟
سه‌یدۆ چه‌تۆ: به‌پێی یاسای ژماره 21ی هه‌مواركراوى 2018، كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتى خۆجێیی پارێزگاكان، ئێمه له ڕێگاى وه‌زاره‌ته جیاجیاكانى حكوومه‌تى عێراق، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌وا ژێرخانى ئابووریى پارێزگاكه بنیات بنێینەوە بكه‌ینه‌وە، هه‌روه‌ها له ڕووى خزمه‌تگوزارییشه‌وه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ین، من به‌بێ جیاوازى له هه‌وڵدا ده‌بم خزمه‌تى ناوچه جیاجیاكانى پارێزگاكه بكه‌م و خۆم به كوڕی شنگال و مه‌خموور و گەییاره و ره‌بیعه و هه‌موو ناوچه‌كانى تر ده‌بینم، هه‌ڵبه‌ته مووسڵیش دووه‌مین گەورە پارێزگایه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ئێستاش كه‌سێكى كوردی ئێزدى كراوه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارێزگایه گه‌وره‌یه، ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌كى بسه‌لمێنین، كه به‌بێ جیاوازى خزمه‌ت ده‌كه‌ین و بره‌و به پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه‌ى نێوان گه‌لانى پارێزگاكه‌ش ده‌ده‌م.
(باس) ئایا ئاواره‌كانى نه‌ینه‌وا تاوه‌كوو ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان؟
سه‌یدۆ چه‌تۆ: ئێمه 14 كه‌مپی ئاواره‌كانمان له سنوورى پارێزگاى دهۆكدا هه‌یه، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی گه‌یاره‌ش پێنج كه‌مپمان هه‌یه، تاوه‌كوو ئێستا نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ى پارێزگاى مووسڵ له سنوورى هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن و هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌كه‌شیان كێشه‌ى جۆراوجۆریان هه‌یه، به‌تایبه‌ت زۆرینه‌یان خانووه‌كانیان تێكدراوه یا سووتێنراوه، ئێستا هیچ شوێنێك نییه بۆی بڕۆن و به‌ناچارى له كه‌مپه‌كان ده‌مێننه‌وه، له‌و لاشه‌وه حكوومه‌تى عێراق قه‌ره‌بووى ئەو هاووڵاتییانە ناكاته‌وه، كه زیانمه‌ندى ده‌ستى تیرۆریستانی داعش بوونه، ئاواره ئێزدییه‌كانیش ب هۆی حه‌شدى شه‌عبی و په‌كه‌كه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال، به‌شێكیش له هاووڵاتییان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زوومار و به‌عشیقه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى باشوورى مووسڵ هێشتا وه‌ك پێویست نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئێستاش پێویسته پێش هه‌موو شتێك ڕه‌وشێكى ئه‌منیى سه‌قامگیر له پارێزگاكه دروست ببێت، ئینجا خه‌ڵك قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، پاشان ئاواره‌كان دێنه‌وه.
(باس) حكوومه‌تى عێراق هیچ بودجه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پارێزگاكه بۆ نه‌ینه‌وا ده‌نێرێت؟
سه‌یدۆ چه‌تۆ: حكوومه‌تى عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره ده‌نێرێت، به‌ڵام جیاوازى ده‌كرێت، به نموونه دكتۆر موزاحم خه‌یات سه‌رپه‌رشتیاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى نه‌ینه‌وایه، كه به فه‌رمانێكى وه‌زارى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانراوه، ئه‌و لای خۆیەوه كار ده‌كات و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نییش له بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه كارى خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌ندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى نه‌ینه‌واش هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حكوومه‌تى خۆجێیی نه‌ینه‌واش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار ده‌كات، هاوكات كوێت و ئوردنیش مینحه‌ى نێوده‌وڵه‌تییان داوه به نه‌ینه‌وا، به‌ڵام له سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه باسم كرد، تێكه‌ڵوپێكه‌ڵییه‌ك هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وه واى كردبێت كه نه‌توانرێت نه‌ینه‌وا به‌زوویى ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
(باس) ئه‌ى ڕه‌وشى ده‌شتى نه‌ینه‌وا له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه چۆنه؟
سه‌یدۆ چه‌تۆ: ڕه‌وشی ده‌شتى نه‌ینه‌وا له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه زۆر خراپه، ئه‌وه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان، هه‌روه‌ها كار ده‌كرێت بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه، مه‌سیحی و شه‌به‌كه‌كانیش گله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه له ناوچه‌كانیان موڵك ده‌كڕدرێت و ئه‌وان به مه‌به‌ست ده‌ڕۆنه ده‌شتى نه‌ینه‌وا و مه‌رامى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه.
(باس) ئێوه وه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، هیچ بڕیارێكتان داوه به ده‌ركردنى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی له ته‌واوى پارێزگاى نه‌ینه‌وا؟
سه‌یدۆ چه‌تۆ: ئێمه به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا بڕیارمان داوه بە ده‌ركردنى حه‌شدى شه‌عبی له نه‌ینه‌وا، ته‌نانه‌ت پێشتریش بڕیارمان داوه كه ئه‌وان به‌شدارى له رزگاركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانماندا نه‌كه‌ن.
(باس) ئه‌ى ئێستا دۆخی شنگال به شێوه‌یه‌كى گشتى چۆنه؟
سه‌یدۆ چه‌تۆ: دۆخى شنگال به‌ره‌و ئاسایی ناڕوات، تاوه‌كوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبی له شاره‌كه ده‌رنه‌چن، داخوازیى خه‌ڵكى شنگالیش ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و هێزه نامۆیانه له شاره‌كه بڕۆن و شاره‌كه ڕاده‌ستى پۆلیسی خۆجێیی بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش هه‌بێت، واتا ده‌كرێت ئه‌و شاره پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسی خۆجێیی تێیدا بێت و پێكه‌وه بیبه‌ن به‌ڕێوه، ئه‌وكاته ئاواره‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و شنگالیش ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه و دۆخه‌كه‌یشی ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ى كه ئێستا له شنگال ده‌گوزه‌رێت، مه‌حاڵه بتواندرێ دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ببرێت.
تعليقات