گۆڕه‌كى بكۆم يێ كوردێن ئێزدى هاته‌ ديتن

باسنيوز:
گۆڕێکی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە باشووری شاری تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە لە گوندی کەسر مەحرەب لە باشووری تەلەعفەر دۆزراوەتەوە، کە تەرمی 18 هاووڵاتی کوردی ئێزدی تێدا بوو.

هەروەک ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو 18 هاووڵاتییە خەڵکی گوندی کۆجۆی ئێزدینشین بوون و لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە شەهیدکراون.

دوای هێرش و داگیرکاریی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە هەزاران هاووڵاتیی کوردی ئێزدییان رفاند و شەهید کرد.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة