سێ رۆژێن بێنڤه‌دانا فه‌رمى بۆ فەرمانبەرێن ئێزدی هاتن دياركرن

 باسنيوز:
بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێ٬ی کوردستان ئاشکرا کرد، کە لە ڕۆژی 31ی 7 تا 2ی 8 لەسەر جەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی.

خەیری بۆزانی، بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی بۆ (باسنیوز) گوتی: "جەژنی چلەی هاوین سبەی لە 31/7/2018 دەست پێ دەکات و تاکو ڕۆژی 2/8/2018، و رێورەسمی ئەم جەژنەش لە پەرستگای لالش ئەنجام دەدەرێت، بەم بۆنەیەوەش بڕیارداروە سێ ڕۆژ بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی کوردی ئێزدی لە ناو دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتە پشووی فەرمی".

جفاتی ڕوحانی ئێزدی، بڕیاردی دایە هەموو جەژن و رێورەسمەکانی ئایینی لە پەرستگای لالش ئەنجام بدرێت و ئەم جەژنەش یەکێکە لەو جەژنانەی کە لە پەرستگای لالس رێورەسمی بۆ ئەنجام دەرێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة