"بەغدا 350 ملیۆن یۆرۆ يێن ئێزديان خوارينه‌"

وشه‌:
پێگەیەكی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی داوە، یەكێتی ئەوروپا بڕی 350 ملیۆن یۆرۆی وەك كۆمەك پێشكەشی ئێزیدییەكانی عێراق كردووە، بەڵام هیچ بڕێكی ئەو پارەیە به ئێزیدییەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان نەدراوە.

پێگەی "ئۆبزێرڤەر"ی بەریتانی لە زاری چالاكی یەكێتی ئەوروپا "ئەلیزابێس ستشافر براون" كە سەرپەرشتی كارەكانی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان دەكات، گواستوویەتییەوە كە لە ماوەی نێوان 2015 تا 2017، یەكێتی ئەوروپا بڕی 350 ملیۆن یۆرۆی وەك هاوكاری پێشكەشی ئێزیدییەكان كردووە، بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان و كۆمەكی مرۆیی ئاوارەكان، بەڵام هیچ بڕێكی ئەو پارەیەیان پێ نەگەیشتووە.

زیاتر گوتی، ئەو هەڵمەتەی بە ناوی دەسپێشخەری نادیە ڕاگەیەنرا و پارەی بۆ تەرخان كرا، هیچی بە ئێزیدییەكان نەگەیشتووە، سیاسییەكانی عێراق رەتیان كردووەتەوە ئەو پارەیە تایبەت بۆ ئێزدییەكان تەرخان بكرێت، بۆیە هیچ هاوكاری و هیچ ئاوەدانییەك لە شنگال نەكراوە، كە ئامانجی سەرەكی هەڵمەتەكە بوو، تا ئێستەیش شنگال لە بۆمب و تەقەمەنی پاك نەكراوەتەوە.

شانون ڤۆهمان ڕاوێژكاری ڕێكخراوی كاریتاس بۆ بەهاناوەچوون گوتی، تەواوی ئەو 350 ملیۆن یۆرۆیەی یەكێتی ئەوروپا بۆ هاوكاری ئێزیدییەكان تەرخانی كرد، بۆ ئاوارەكانی مووسڵ و تەلەعفەر و حەویجە و ڕۆژئاوای ئەنبار خەرج كراوە و هیچی بە ئێزیدییەكان نەگەیشتووە، بەوشێوەیە بێ، پارەكەی یەكێتی ئەوروپا ڕادەستی حكوومەتی عێراق كراوە و ئەوانیش بۆ ئاوارەی ناوچەكانی تر خەرجیان كردووە.


تعليقات

المشاركات الشائعة