ئێزدی یاداشتنامەيه‌كێ پێشكێشى سەرۆکایەتیا پەرلەمانێ کوردستانێ دكه‌ن

هەولێر-KDP.info-
دوێنی دووشەممە ٢٥ـی حوزیران، شاندێکی هاوبەشی کوردانی ئێزدی بە سەرۆکایەتیی نوینەری میری ئێزدییان بە مەبەستی دابینکردنی کورسیی کۆتا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.

نوێنەری میرێ ئێزیان، حازم تەحسین لە لێدوانێکدا گوتى: ''شاندێکی ئەنجوومەنی ڕۆحانی بە ناوی میری ئێزدییانەوە لەگەل سەرۆکی پەرلەمان جەعفەر ئێمینکیدا کۆ بووینەوە، دابینکردنی کورسیی کۆتا بۆ ئێزدییان، نێوەرۆکی یادداشتێکمان بوو کە دامان بە پەرلەمانی کوردستان."

نوێنەری میرێ ئێزدییان هاوکات گوتی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێیگوتوون کە یادداشتەکەیان وەک پڕۆژە پەرلەمان دەخەنە بەر باس.

حازم تەحسین بەگ جەختی کردەوە لەوەی کە، ئێستا ئێزدییان پێویستیان بە کورسیی کۆتایە بۆ ئەوەی مافی سیاسییەکانیان نادیتە نەگیرێن و خوازیارن فراکسیۆنی پەرلەمان ئەم پرۆژەیە پەسەند بکەن و، دەشڵێ"ئێزدی پێکهاتەی ڕەسەنی کوردستان."

خێری بۆزانی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان، کە ئەندامی شاندەکە بووە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بۆ ئەوەی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان بێبەش نەبن و لە پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا هاوشانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان بەشداریی پرۆسەی سیاسی بکەن، پێویستیان بە کۆتایە.

بەشی هەرە زۆری ئێزدییان ٩٠% دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و، ١٠% ـیش دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک.

تعليقات

المشاركات الشائعة