پهرلهمانێ ئهرمينيا كورسيكهكێ ددهته ئێزديان
هەولێر-KDP.info-
سەرۆكی قەوارەی تاك ئەرمەنی كوردستان، باس لەوە دەكات كە كورسیی تاك ئەرمەن لە پەرلەمانی كوردستان گرینگە و كاریگەری خۆی هەیە، وەك كاردانەوەیەكیش بەرانبەر بە كورسیی ئەرمەنەكانی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمانی ئەرمینیا، دوو كورسیی داوەتە كوردانی وڵاتەكەی.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، مێدیاكانی ئەرمینیا گرینگی بە پرسی نەتەوەی ئەرمەن دەدەن لە كوردستاندا، بە تایبەت دیاریكردنی كورسیی پەرلەمانی كوردستان بە ناوی قەوارەی ئەرمەنەوە، كە وەك پێكهاتەیەكی گرینگی وڵات مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی ئەرمینیا و وڵاتانی جیهان پشتیوانی لە كورسیی كۆتاكانی كوردستان دەكەن.
یروانت نیسان ماركۆس، سەرۆكی قەوارەی تاك ئەرمەن لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "دوو ساڵ پێش ئێستا، وەك نوێنەری ئەرمەن لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەرمینیامان كرد، لەوێ پێشنیازمان كرد كە لە پەرلەمانی ئەرمینیا كورسی بۆ نەتەوەی كورد دیاری بكرێت، ئەوانیش بەڵێنیان دا كە ئەم پرسە لە پەرلەمانی وڵاتەكەیان باس بكەن، لە تازەترین كاردانەوەیشدا پەرلەمانی ئەرمینیا بڕیاری داوە كە دوو كورسیی پەرلەمانی وڵاتەكەی بداتە كورد و یەكێك لەو كورسیانەیش بۆ كەسێكی ئێزدییە، گوتیشی: "ئەمەی كراوە، وەك كاردانەوەیەك بووە بەرانبەر بەو مامەڵە دروستەی كوردستان بەرانبەر بە پێكهاتەی ئەرمەن دەیكات و، ئەوانیش وەك پێشوازییەك لە كورسیی كۆتاكانی كوردستان، ئەو بڕیارەیان داوە".
سەرۆكی قەوارەی تاك ئەرمەن لە پەرلەمانی كوردستان، زیاتر لەو بارەوە قسە دەكات و دەڵێت: "كورسیی كۆتاكانی پەرلەمانی كوردستان، وڵاتانی دڵخۆش كردووە، بە تایبەت ئەرمینیا كە دەیەوێت پەیوەندیی لەگەڵ كوردستاندا باشتر بێت".
لەبارەی كێبڕكێی قەوارەی تاك ئەرمەنەكانەوە بۆ كورسیی پەرلەمانی كوردستان، ماركۆس رایگەیاند: "بۆ ئەم هەڵبژاردنە 6 كەسایەتیی ئەرمەن كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی ئەو كورسییەی پەرلەمانی دەكەن".
تعليقات