پەنابەرێن هه‌رێما كوردستانێ ل توركيا لسه‌ر مەترسیا گرۆپێن تیرۆرستی تێنه ئاگه‌هداركرن
باسنيوز:
له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانه‌وه هۆشداریی ده‌درێته په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و له‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه دوای ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه ڕاده‌ستی گروپه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كانی سووریا ده‌كرێنه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به خه‌ڵكی سووریا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان، به(باس‌نیوز)ی راگه‌یاند:" له‌ساڵی 2018 هه‌شت په‌نابه‌ری تری كوردی باشووری كوردستان دیپۆرتی سوریا و گروپه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و وڵاته كراون، ئه‌گه‌ر به هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كانیش نه‌بوایه بۆ ئازادكردنیان، ئه‌وه ژیانیان له‌مه‌ترسیدا بوو".
سەرپەرشتیاری فیدراسێۆنی پەنابەران گوتیشی: "حكوومه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕاده‌ستكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به گروپه تیرۆریستیه‌كان و ئه‌و كاره‌ش به‌ئه‌نقه‌ست ده‌كات، چونكه پێش ئه‌وه‌ی دیپۆرت بكرێنه‌وه، ئێمه كۆپی پاسپۆرتی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان بۆ ده‌نێرین و راسته‌وخۆش قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام سودی نییه".
ڕاشیگه‌یاند: "داوا لە هاووڵاتیان و په‌نابه‌ران ده‌كەین نه‌كه‌ونه داوی قاچاخچییه‌كان و خۆیان به هاووڵاتی سووری له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ن و ناسنامه‌ی خۆیان نەگۆڕن بۆ سووری، لەبەرئەوەی ئێستا پۆلیسی توركیا هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ش دیپۆرت ده‌كاته‌وه".
تعليقات