قادر قاچاغ :هه‌تا نهۆ سێ به‌شێن ده‌نگێن شنگالێ دهه‌لبژارتنان دا نه‌هاتينه هه‌ژمارتن
كوردستان تيڤى:
له‌كاتێك پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه و كۆمسیۆن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ، تا ئێستا له‌قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌رى ده‌نگی سنورى هاوڵاتیانى شنگال كهلهڕۆژى ده‌نگدان چوونه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان ، ده‌نگه‌كانیان ڕاگیراون وسهندوقهكان هه‌ژمار نه‌كراون ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ته‌واو بوونى پرۆسه‌كه و راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان
قادر قاچاغ به‌رپرسى لقى 17ى شنگالى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : به‌داخه‌وه تا ئێستا سێ به‌شى ده‌نگدانى هاوڵاتیانى شنگال كه‌له‌رۆژى ده‌نگدان ده‌نگیان دا ، ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار نه‌كراون ، په‌یوه‌ندیمان بهكۆمسیۆنى دهۆك كردووه ئه‌وان به‌ئێمه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه به‌بڕیارى به‌غدا ده‌نگه‌كان ڕاگیراون لهههژماركردنیان تا ڕوون بێته‌وه كامه لایه‌ن و كاندید براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه له‌سنوره‌كه.
به‌رپرسى لقى حه‌ڤده‌ى پارتى له شنگال ڕاشیدهگهیهنێت : به‌هۆى ئه‌ژمار نه‌كردنى ده‌نگه‌كان هیچ كاندیدێك له‌سنوره‌كه ده‌رنه‌چووه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌كاتێك هاوڵاتیان چوونه‌ته سه‌ر سه‌ندوق ڕێژه‌یه‌كى باش له‌خه‌ڵك به‌شدارى كردووه بۆچى تا ئێستا ده‌نگه‌كان هه‌ژمار نه‌كراون و كاندیدانى سنوره‌كه دیار نه‌بن كێن ده‌رچوون .
قه‌زای شنگال دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن سوپا و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى داگیركراوه ، شاره‌كه له‌ژێر چه‌ترى به‌غدا پرۆسه‌ى ههڵبژاردنیشتیان پێ ڕه‌وا نابینن له‌كاتێك هاوڵاتیانى ناوچه‌كه چونه‌ته سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان كه‌چى ده‌نگه‌كانیان بۆ هه‌ژمار ناكرێت له‌ده‌نگدانیان بهكاندیدان
تعليقات