کاندیدێن پارتی ل شنگالێ:کار دکەین شنگال بکەفته دەستێ شنگالیان
شنگال-KDP.info
کاندیدانی پارتی لە قەزای شنگال ڕایدەگەیەنن، ئەوان دەچنە بەغدا بۆ ئەوەی سەنگی سیاسی بگۆڕن و شنگال لە دەستی ناشنگالییەکان دەربهێنن.
وەیس نایف، بەدەل، کاندیدی ژمارەی ٦٠ی پارێزگایی نەینەوا کە خۆی خەڵکی شنگالە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "بەرنامەکەیان گەڕاندنەوەی تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە بۆ باوەشی کوردستانی دایک و بەتایبەت شنگال، چونکە شنگال برینیان قووڵە و دەبێ شنگال سەر بە هەرێمی کوردستان بێت."
وەیس نایف دەشڵێ: "ئەوان کار دەکەن شنگالێکی ئاوەدان و پێکەوەژیانی جاران بگەڕیننەوە شنگال و دەستی ناحەزان لە شنگال دەربهێننن و چی دیکە ڕێگە بە هیچ لایەنێکی دیکە نەدەن شنگال بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاری بهێنن."
پەیوەست بەم پرسەش سلێمان فانۆ، کاندیدی ژمارە ٣٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەڵکی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "ئێستا شنگال داگیر کراوە و ئێمە بە هەموو شێوەیەک کار دەکەین شنگال لە ژێر داگیرکەری دەربهێنن و شنگال ڕادەستی دەست شنگالییەکان بکەین، چونکە ئێستا بووەتە جێگای بەهێزکردنی نفووزی وڵاتان."
فانۆ ئاماژەیشی دا: "ئێستا زیاتر لە ٨٠%ی خەڵکی شنگال ئاوارەن لە پارێزگای دهۆک و کار دەکەین ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خەڵکی شنگالی بکەین، چونکە هیچ کەسێک وەک خەڵکی شنگال ئازارایان لەم شەڕ و ناخۆشییەدا نەدیوە."
پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە بانگەشەی هەڵبژاردن لە دەرەوەی شنگال بکات، چونکە ئەوان ئێستا شنگال بە داگیرکراو لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دەبینن."
پارتی بە ژمارەی ١٨٤ و دروشمی "دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان" پشکداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت."
تعليقات