ئەلمانیا دێ 10 هەزار په‌نابه‌ران وه‌رگرت

رووداو-دۆسلدۆرف
یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند لە چوارچێوەی پڕۆژەی نوێی یەکێتییەکە بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران ، ئەڵمانیا رەزامەندیی لەسەر ئەوە داوە کە زیاد لە 10 هەزار کۆچبەری نوێ وەربگرێت.

دیمیتریس ئاورامۆپۆلۆس ، کۆمیسیاری یەکێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشکرایکردووە ، ئەو کۆچبەرانەی کە ئەڵمانیا وەریان دەگرێت سەر بە وڵاتانی باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و ئەڵمانیاش بە فەرمیی وەرگرتنی ئەو ژمارە کۆچبەرەی بە یەکێتییەکە راگەیاندووە. 

جگە لە ئەڵمانیا ، وڵاتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتییەکە پێکەوە 40 هەزار کۆچبەر وەردەگرن و بەمشێوەیەش پڕۆژەی یەکێتییەکە بۆ نیشتەجێکردنی کۆچبەران جێبەجێ دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەڵمانیا رایگەیاندووە ، هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی ئەو ژمارە لە کۆچبەران ، بەڵام لە سەر کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی خۆی لەگەڵ نەمسا سوورە. 

تعليقات

المشاركات الشائعة