جێگرێ پارێزگه‌رێ مووسل: تا‌وانێن مه‌زن دەرهەقى کێمینەيێن مووسل هاتينه کرن
باسنيوز:
جێگری پارێزگای مووسڵ رای گەیاند، کە ئەو خەڵکەی تا ئێستا گەڕاونەتەوە ناو مووسڵ تەنیا لە نەتەوەی عەرەبن و هێشتا هیچ خێزانێکی کورد، کریستیان و شەبەک نەگەڕاونەتەوە مووسڵ و ترسیان لە گەڕانەوەیان هەیە.
عەبدولقادر شنگالی، جێگری پارێزگای مووسڵ بۆ (باس‌نیوز) رای گەیاند: ”ئاشکرایە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی لە مووسڵ لەسەر دەستی داعش زیانیان بەر کەوتووە کورد و کەمینەکانی دیکەی وەک کریستیان و ئێزدی و شەبەکن، بۆیەشە تا ئێستا هیچ خانەوادەیەکی کورد و ئێزدی و مەسیحی و شەبەک نەگەڕاونەتەوە بۆ مووسڵ“.
جێگری پارێزگاری مووسڵ، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە ژیان بۆ کوردەکان لە مووسڵ زۆر سەخت بووە، دوای ئەوەی مووسڵ لە دەستی داعش رزگار کراوە، ناوچەکە تەواو وێران بووە، بە تایبەتی بازاڕی نەبی یونس پێشتر 60%ی دوکاندارەکان کورد بوون، کەچی ئێستا یەک کورد لەو بازاڕەدا نا‌بینیت.
خاڵس ئیشوع، سه‌رۆكی ده‌زگای (شلومو)، بۆ دكیۆمێنتكردنی قوربانییانی مه‌سیحی، بۆ (باس‌نیوز)، ئاشکرای کرد، کە مووسڵ بووەتە شوێنی کوشتنی کەمینەکان و لە 10 ساڵی رابردوودا بە ده‌یان كاره‌سات ده‌رهه‌ق بە کەمینەکان و كریستیانەکان کراوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کریستیان مووسڵ لەخۆیان حەرام بکەن و نەگەڕێنەوە بۆ ناو سەنتەری باژێری مووسڵ.
ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش کرد، کە لە شه‌ڕی داعشدا 13 كه‌سی مه‌سیحى لە ده‌ستی رێكخراوی تیرۆرستى داعش رزگار كراون، کە دەیان ئافره‌ت و یەکیش گه‌نجێکی مه‌سیحییه و ئەوانی دیکە پیاون، ئەو کەسانەی کە رزگار کراون سەلامەتن و گەڕاونەتەوە ناو کەس و کاری خۆیان.
هەروەها سەرۆکی دەزگای شلومو راشی گەیاند: ”هەر لە رووداوەکانی دەشتی نەینەوا تا ئەمڕۆکە بەردەوام بەڵگەنامە و دیکۆمێنتی مەسیحییەکان بۆ جینۆساید کۆ دەکرێنەوە، ئەو بەڵگەنامانە بۆ دەستەی لێکۆڵینەوە رەوانە کراون، ئێمە لەگەڵ کوردانی ئێزدی کار دەکەین بۆ ناسینی کارەساتی شنگال و دەشتی نەینەوا وەکو جینۆساید، بەڵام حکوومەتی عێراق هاوکاریی ناکا و ئاستەنگ زۆرن، تا ئێستا لە ده‌شتی مووسڵ هیچ گۆڕی بە کۆمەڵی مەسیحییەکان نەبینراوەتەوە“.
بەڵام، ئەوەشی نەشاردەوە، کە لەناو قوتابخانەی به‌غدا گۆڕێکی بەكۆمەڵی مه‌سیحییەکان هه‌یه كە مه‌سیحییەکانی تێدا گوللە‌باران كراوە، هەروەها تیرۆرستانی داعش جگە لە زیانی گیانى، زیانی مادیی زۆریشیان گه‌یاندووەتە مه‌سیحییەکان لە بانتا و قه‌ره‌قووش و تلكێف و هه‌موو ده‌ڤه‌رەکانی مه‌سیحییەکان، دەشڵێت: ”لە ده‌شتی مووسڵ ئێمە به‌رده‌وام دكیۆمێنت كۆ دەکەینەوە و داوا دەكه‌ین مۆزه‌خانه‌ك دروست بكرێ و تێیدا به‌ڵگه‌نامه و دكیۆمێنتەکان هه‌تا هه‌تایێ بپارێزرێن، بۆ ئەوەی منداڵانی کورد لە دواڕۆژدا بزانن دوژمنان چی‌یان بەسەر مه‌سیحی و ئێزدی و شه‌به‌ك و كاكەیى و هه‌موو پێكهاتەکانی دیکە هێناوە لە ده‌شتی مووسڵ".
تعليقات