"هه‌ولا نه‌هێلانا كێمينه‌يێن عێراقێ دئێته‌ دان"

باسنيوز:
پسپۆرێكی كاروباری كەمینەكانی عێراق رایدەگەیەنێ لەم وڵاتەدا هەوڵێكی هەیە بۆ قەڵاچۆكردن و نەهێشتنی كەمینەكان و پێكهاتە جیاوازەكان، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە حكوومەتی عێراق كرد لەمەودوا مافی كەمینەكان بپارێزن.

ئەمڕۆ سێشەممە سائیب خدر نایف پسپۆر و چاودێری مافی كەمینەكان لە عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئێزگەی "سپۆتنیك"ی رووسی، ئاماژەی بەوە داوە كە لە ساڵی 2005وە تا 2014 هەڵمەتێكی گەورەی لەنێوبردنی كەمینەكانی عێراق ئەنجام درا و ئێستەش بەردەوامە.

نایف ئاماژەی بەوە دا كە پلانێكی سیاسیی هەرێمی هەیە بۆ قەڵاچۆكردنی كەمینەكانی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵانی زوودا بە هەمان شێوە هەوڵی قەڵاچۆكردنی كوردە ئێزیدی سابیئە مەندایی و مەسیحییەكانی عێراق لە بەغدا و شارەكانی تر درابوو.

پسپۆرەكە هۆشداری دەدات لەوەی زەنگی مەترسییەكی گەورە لە دژی كەمینەكان لێدراوە و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو هەڵمەتەدا، عێراق لە قۆناخی داهاتوودا وەك وڵاتێكی یەك نەتەوە و یەك ئاین دەمێنێتەوە.

دوێنێ دووشەممە یان كوبیچ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە لێدوانێكیدا بەرگری لە مافی مەسیحییەكانی عێراق كرد و حكوومەتی بەغدای بە كەمتەرخەم وەسف كرد لە پاراستنی ئەو كەمینەیە، كە یەكێ لە كۆنترین پێكهاتەكانی ئەم وڵاتەیە.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەش دابوو كە ڕێژەی مەسیحییەكانی عێراق لە 1,3 ملیۆن كەسەوە بۆ 400 هەزار كەس كەم بوونەتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة