خودانا خهلاتێ نۆبل يێ ئاشتيێ داخوازا راپۆرتهكێ لدۆر رهوشا ئێزيديان دكهت
ژنێڤ-KDP.info-
شیرین عەبادی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەڵێت، سەرەڕای ئەو زوڵم و ستەمەی بەسەر ئێزدییان هاتووە، هەر بەردەوامن و منیش پشتیوانیی تەواوی خۆم لە ئێزدییان دەکەم.
شیرین عەبادی ئێستا لە ژنێڤە لە کۆنگرەی بەرگری لە مافی پێکهاتەکانە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "زوڵم و ستەمێکی گەورە لە ئێزدییان کراوە هەر لەبەر ئەوەش پشتگیری تەواوی ئێزدییان دەبم و بەرگرییان لێ دەکەم."
عەبادی گوتیشی: "داوام لە ئەندامێکی دەستەی جینۆسایدی نێودەوڵەتی کردووە، کە خۆی ئێزدیییە، لەسەر ڕەوشی کچانی ئێزدی و ڕەوشەکەیان لە کەمپی ئاوارەکاندا ڕاپۆڕتێک ئامادە بکات بۆ ئەوەی زانیاریی تەواوم لەسەر ئێزدییان هەبێت و پشتگیرییان بکەم."
شیرین عەبادی مافپەروەر و دادوەری بەرگریی مافی مرۆڤ، خەلکی شاری هەمەدانی ئیرانە و یەکەم ئیرانییە کە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی نۆبلی ئاشتیی بەدەست هێناوە.
تعليقات