فلمه‌كێ تایبەت ب کوردێن ئێزيدی ل ئيرانێ دئێته‌ به‌ربژاركرن بۆ خەلاتێ سیمورغی بلۆرین

باسنيوز:
فیلمی سینەمایی "کامیون" (لۆری) لە دەرهێنانی کامبووزیا پەرتەوی کە خۆی یەکێک لە کوردانی کورمانجە لە باکووری ئێران، لە سی و شەشەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە ئێران بۆ وەرگرتنی خەڵاتی سیمورغی بلوورین کاندید کراوە.

کامیوون (لۆری) هەشتەمین فیلمی کامبووزیا پەرتەوییە وەک دەرهێنەر، هەروەها دووەمین فیلمی فیلمی ئەو هونەرمەندەیە وەک سیناریۆنووس، ئەو دەرهێنەرە کوردە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجی ساڵی پیشوودا خەڵاتی سیمورغی بلوورینی بە بۆنەی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی (هەڵاتوو)ی بەدەست هێنا.

چیرۆکی ئەو فیلمە بەم چەشنەیە کە شۆفێر لۆرییەکی ئێرانی، بنەماڵەیەکی کوردی ئێزدی لە باشووری کوردستانەوە بۆ بینینەوە باوکی بنەماڵەکە دەباتە تاران.

فیلمی لۆری، یەکێک لە چوار بەرهەمی بەشداربووی فیستیڤاڵی فیلمی فەجرە کە پرسی داعشیان باس کردووە.

تعليقات

المشاركات الشائعة