"ل وهلاتێ هندستانێ بهحسێ كارهساتا ئێزيديان هات كرن"
باسنيوز:
شاندێکی ھەرێمی كوردستان لە شاری بەنگلۆری وڵاتی ھیندستان بەشداری كۆنفرانسی (ژیان گەشتێكی ڕووحانیە )دا کرد.
توانا تهقێدین، سەرۆكی ئۆفیسی كوردستانی ھاوبەندی نێودەوڵەتی بۆ بەھامرۆییەكان سەرۆكایەتی شاندەكەی ههرێمی کوردستان کرد و باسی لەگرنگی و ڕۆڵی كوردستانیانی كرد لەو جۆرە كۆنفرانسانەدا و چەندین دیدارو چاوپێكەوتنیان ئەنجامدا لەگەڵ شاندی ووڵاتانی بەشدار و داوای ھاوكاریی و پشتیوانی لێكردن بۆ گەلی كوردستان و كچانی ڕزگاربووی دەستی تیرۆرستانی داعش.
ھەر لەكۆنفرانسەكەدا ژیان میرانی، سەرۆكی ڕێكخراوی خێرخوازی ڕوناھی وتارێكی پێشكەش بەئامادەبووان كرد لەژێر ناوی (ژیان یاریەیان شەڕ) كەتیایدا باسی لە ڕۆڵی قارهمانانی كچانی كوردی لە سەركەوتنەكانیان و بەرەو پێشچوونەكانیان لەكایە سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئابورییەكاندا کرد.
لە ڕۆژی دووەمی كۆنفراسەكەدا كچانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی تیرۆرستانی داعش باسیان لە چۆنییەتی كارەسات و ھەڵسوكەوتی تیرۆرستانی داعش کرد لەگەڵیان.
كۆنفرانسەكە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و زیاتر لە (2،600) كەس لە (153) وڵاتی جیھانەوە بەشداریان تێداكرد.
تعليقات